ڕۆژ هەڵەبجەیی
(4)
باڵنده‌ی ڕۆح
هیچ كاتێك له هۆكاری برینه‌كانم نه‌پرسیوه، یان هه‌میشه سه‌رپێیانه له برینم ڕوانیوە ..فروغم ده‌كه‌وێته‌وه یاد كه وتی: من ده‌زانم به‌رد سه‌ر ده‌شكێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به به‌رد بكه‌م خۆم به‌ره‌و ڕووی ده‌ڕۆم تا له واتای سه‌رشكاندن بگه‌م .
ئای فروغی ڕۆحم ئه‌ی ڕۆشنای جه‌سته‌م تۆ له‌كوێی ؟ لێره فروغێكی تر هه‌یه ناتوانێت وه‌ك تۆ یاخی بێت و ئه‌م وتانه‌ش هه‌ڵواسێ به سێداره‌ی (با) دا ...خودایه بۆ من ئه‌وه‌نده كاڵفامم له هۆكاری برینه‌كان نازانم هۆكار ڕۆحی مناڵی و شێتییه
كه دنیام به قورس نه‌گرتووه یان وته‌كانی ئۆشۆ پێیان وتم: قورس مه‌یگره
زۆر برین ده‌كه‌ونه به‌ر چرپه‌ی گوێكانم وه‌ك باخێك بۆته خه‌رابات ،به برینی قاچه‌كانی ئاو...جیابوونه‌وه له ماڵێكدا هه‌ڵده‌كا، ئاوێزان بوون به برینی فیراق،
یان هه‌ندێ له پاڵتۆی ئاسمان جێ برینن به ده‌نوكی باران..هیچ كاتێك له هۆكاره‌كانی برینم نه‌پرسی و نه‌مویست شرۆڤه‌ی ئه‌م هه‌موو برینه بكه‌م كه تامی زه‌وییان لوول كردووه...هه‌موو برینه‌كانی په‌یامبه‌رانیشم خوێنده‌وه ،كه‌چی نه‌بام دیبێ نه‌بۆران وه‌ك شوناسی حه‌زره‌تی یوسف به فرۆشتن و نابینایی یه‌عقوب..گومانی مو‌سا و سوتانی كێوی توور ..فرمێسكی مه‌ریه‌می مه‌جده‌لی بۆ پێیه‌كانی عیسا ، من هیچ كات له برینه‌كان تێنه‌گه‌شتم ، به‌ڵام كه چریكه‌ی عه‌نده‌لیب هاڕه‌ی كرده خه‌یاڵدانی خه‌یاڵم .ئینجا تێگه‌شتم له به‌رده‌كه‌ی فروغ و هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی هه‌ناسه‌ی خه‌رابات دووكه‌ڵیانه تكایه با ئیتر گوێم له وشه‌ی برین نه‌بێت من شرۆڤه‌ی برینه‌كانی حه‌زره‌تی ئه‌یوبم كرد چونكه واتای برینم ناسی..برین برین ئه‌ی تاقانه‌ترین برینم كه تێگه‌شتنه له هه‌موو برین ئه‌ی چه‌هچه‌هه‌ی گه‌رمه‌سێرم لێم بگه كه تۆ تاقانه‌ترین برینمی!