
ڕۆژ هەڵەبجەیی
(5)
تیشكی دڵته‌نگی
ماوه‌یه‌كه تووشی په‌تایه‌ك هاتووم،كه دڵته‌نگییه..به‌سه‌ر په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌یبینم كه ده‌له‌رێته‌وه، خه‌تمی خه‌یاڵم كه‌م ده‌كاته‌وه،له ده‌سكی ده‌رگاكه‌مدا ده‌یبینم ده‌ست هه‌ڵده‌بڕێ، بریقه‌ی ئومێدم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه ..له ئاوێنه‌كه‌مدا به هاروهاجییه‌وه ده‌ست له دیوار ده‌كاو ئۆقره‌م گرمۆڵه ده‌كا! خه‌ریكه ڕۆحم بریندار ده‌كا..خه‌ریكه فرمێسكه‌كانم پڕ له تكا ده‌كا..خه‌ریكه بێده‌نگیم له‌ت ده‌كا...خه‌ریكه هتد...خه‌ریكه لام ئاسایی بێت كوشتنی شه‌و له به‌رگی تریفه‌دا،خه‌ریكه هه‌نگاو بنێم بۆ كۆڵانی بولبوله‌كان سه‌ریان به‌پێكه‌نینی تفه‌نگ گرێده‌م خه‌ریكه كوشتنی ئاوم لائاسان بێت كه خه‌وتووه له پێخه‌فی باخێكدا خه‌ریكه..هتد
نازانم هۆكار چییه تیشكی ئه‌م دڵته‌نگییه به ناخمدا پیاسه ده‌كا،له كاتێكدا سه‌رمایه‌ی من له‌تێك مناڵییه و زه‌مبیله‌یه‌ك خۆشه‌ویستی و قاژێك گریان و چه‌ند ده‌نكۆڵه‌یه‌ك پێكه‌نینه!