
ڕۆژ هەڵەبجەیی
(6)
ئه‌فسانه‌ی جێهشتن
....ته‌نها گوێم بۆ بگره چه‌ند وته‌یه‌كت بۆ ده‌نووسم..ئایا ده‌ته‌وێ به یه‌كجاری ونتكه‌م؟ ئاخر ونبوون له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه جۆرێكه له‌كاره‌سات...تۆ بیرت له تاڵێك ڕۆشنایی كردۆته‌وه،كه‌هه‌موو تاریكی دونیا ناتوانێت حه‌شاری بدا...یان بیرت چۆته سه‌ر چه‌هچه‌هه‌ی بولبولێك هه‌موو باخچه ناتوانێت سكوتی بكات! وونبون حه‌سره‌ته،كه تۆ بته‌وێ چۆله‌كه‌یه‌ك باڵه‌كانی تووشی شكان بكه‌یت،تامردن حه‌سره‌تی فڕینی هه‌یه..كه تۆ بته‌وێ من له بیره‌وه‌رییه‌كانتا فه‌نا بكه‌یت ،تا مردن بارانی به‌خته‌وه‌ری له‌ژێر چه‌تری ته‌مه‌نتا نابینی..من جۆره كچێكم عاریفانه له ده‌رگای بیره‌وه‌ریت ئه‌ده‌م ، من زه‌نگی بیره‌وه‌رییه‌كم وه‌ك ژووانی (با)له‌گه‌ڵای دره‌خته‌كان ،وه‌ك ماچه‌كانی نه‌وڕه‌س له شه‌پۆلی ده‌ریا،وه‌ك پاشه‌كه‌وتی مێرووله له په‌یامی قه‌ناعه‌تا..تكایه با ونت نه‌كه‌م ...به شاهیدی ڕیشۆڵه‌كانی پاركێك له ئێواره‌یه‌كی مه‌لولا وتت: بێنه ده‌ستت تاخوله‌كێك مابێت له ته‌مه‌نا جێتناهێڵم...ئه‌فسوس وا ئێستا ئه‌فسانه‌ی جێهێشتن چاوه‌كه‌م !