
هاڤان محهمەد
سڵاو دڵی من
ئەم ئێوارەیە جیاوازتر لە ئێوارەکان شارم بینی،
ئەی تۆ ؟
کە زەردەوپەڕ بە هێمنی بنەو بارگەی پێچایەوە شەو بالەکانی کردەوە. شەوێک ئێمەی خزاندە نێو مێژوێکی پرشنگدار، کە پێناسەی لەلایی من ئەستەمە
گوڵی باغەکە، ئەستێرەکانی ئاسمان، بگرە گڵۆپەکانیش وەک نیگاکانی من ڕەنگی تۆیان گرتبو.
ویستم میلی سعاتەکەو ڕاگرم تا شەو بەسەر نەچێ وەلێ تۆ سعاتت هەڵنەگرتبو، دەزانم لەم ساتە وەختانە چرکەکان بەبێ هەستکردن و بەبێ ویستی ئێمە دەڕۆن، چەند قوڵبو ڕوانین لەتۆ؟
چەند دڵگیر بوون سەرنجەکانت بۆ من .
بیرت ماوە ؟
وەک ئەوەی چۆلەکەکان بەغیلیمان پێببەن گەردی گەڵای دارەکەیان بەسەردا باراندین. ڕەنگە ویستبیان خەیالەکەمان بپچڕێنن چەندە بزێو بون ، ئەم شەوە لەجوانیە هەموو ڕەنگەکانی پێشانداین ، لە هێمنیا هەموو هەناسەکانی هەڵگرتین.
هەورازە سەختەکە ئێرەبوو ڕۆژگار پێچەوانەی کردەوە چ خەیاڵێکی گەورەی کردە ڕاستەقینە ئیتر لەو یادگاریە بەنرختر هەڵناگرێ بەرۆکی مێژووی ژیانم ،
شەو و درەخت و چۆلەکە و دەنگی گۆرانیەکە بون بەشیرینترین بیرەوەی من و تۆ لە هەموو دیدارێکی ژوان هەر بۆت باسدەکەم.