
هاڤان محهمەد
سڵاو دڵی من
هەموو ڕۆژێ هەر بەو نیازە لە خەو هەڵدەستم کە تۆ دەبینم ئیتر مەهانەیەکم دەبێت تا بژیم،
ئاخر ژیان هەر تۆی تیایە بۆ من .
هەموو بەیانیەن کە پەنجەرەکەم دەکەمەوە هەستەکەم هەواکەی پڕ بوە لە عەتری هەناسەکانت،
چاوێک لە گوڵی نێو ئینجانەکەم دەکەم چەند هاوشێوەیە لەگەڵ لێوەکانت،
دواتر حەز بە قاوەکی سادە دەکەم خێرا ئامادەی دەکەم وەلێ نازانم هەستی تالی چیە.
هێشتا نەباتی ڕامووسانێکت شیرینی لە دەمم ماوە،
دواجار دەچمە سەر گۆرانیەکە زۆر بەتاسەوە گوێی لێدەگرم وشەکانی باسی عەشق دەکەن لە عەشقەکەی من و تۆ دەچێ،
ئاگاداری ژیانت چەند جوان و ئاوەدان کردووم ، منیش ئاگادارم ژیان هەر تۆیەکی لێیەو ئیتر دووبارە نابێتەوە
ئەوانەی باسمکرد بە تۆوە ڕەنگی ژیانیان جوانکردوە،
دەنا گوڵ لەکوێ ڕێی دەکەوێتە جوانی و هەوا کەی دەچێتەوە سەر عەتر و شیرینی جوزانێ جێژ چیە ،
وای لە تۆ . وای لە خۆم بەو دڵە بچووکەمەوە توانیم ئەو عەشقە گەورەیەی تۆ هەڵگرم.
هاڤان محەمەد