هاڤان محهمەد
سڵاو " دڵی من
من ڕاهاتووم ئیتر لە تۆ نەبێت خەم لەهیچ شتێکیتر نەخۆم، هەموو خەیالەکانی ڕۆژم هەر دەچێتەوە سەر شەو دەزانم ڕۆشنایی لە تاریکیەوە هەڵدێ!
لەوێوە هەستی ئەوە دەکەم دەستێکی و لە دەستمای ئیتر هەرچی پەژارەیی سەر ڕوخسارە دەتەکێ ،
من دەزانم
هێشتا دەستەکانم بۆنی پەنجەکانتی بەرنەداوە،
با قەت بەری تا دڵ پڕ پڕ دەکا لە بۆنی تۆ .
یەقینبە دوای ئەو هەموو سەرنجدانەی من ڕەشی چاوەکانت متروبەی گلێنەکانم بوە.
بۆیە ئێستا هەموو خەونەکانم لەگەڵ تۆیە. ئەمجارە بیرەوەرێکی جوانت بۆ باسدەکەم ، بیرتە کە پێت وتم ئێستا هەست بەچی دەکەی؟
ـ وتم ژیان لەوە خۆشتری پێنیە ، تێکەل بوون لەگەڵ سیحری چاوەکانت بەهادارە.
ـ وتم حەزدەکەم دیسان بەسەر هەمان رێچکەدا بچینەوە لەوێ بوەستین کەچۆن ڕژاییتە نێو دەریای هەستەکانم .
شەپۆلەکانی سەرنجت چەندە سەرشێت بوون هێندەش کەنارەکانت هێمن، ئێستاش ئەوە لەخۆم دەپرسم چۆن ڕۆحم بەرگەی گرت؟
لەو ساتانە هەستی بینین و بیستن هەر بەشی ئەو چرکە ساتانەی دەکرد هێشتا دوو دڵ بووم نەکا نیگاکانم هەڵەیەک بکات و چرکە ساتێک دەرفەتی تێڕامانم کەمبێ
ئای چ گەورەییە عەشقت ، کە لە نێو دڵم نووسینەوەی هەزاران دێر هەڵدەگرێ ،
هاڤان محمەد