هاڤان محمەد
سڵاو دڵی من
ئەمرۆ لاپەرەیەکی تری تەمەنم هەڵدایەوە، هێشتا هەر سەرقاڵی خۆشەویستی تۆم، تاکۆتایی تەمەنم هەروادەکەم و هەر وادەمێنمەوە جونکە عەشقت لەدڵم جێگیر بوە و هەرگیز لەوە گرنگترم نیە لەژیان. ئیتر
حەرفەکانی ئالۆدەبوونم نەلەسەر گەڵاکان دەنووسمەوە تا پایز هەلیانگرێ، نە لەسەر نێوچەوانی تاشە بەردەکان تا ئاوی دەریا بیشواتەوە، لەسەر لەپی دەستەکانم دەنووسم تا نزای بەرەکەتی تەمەنت گیرابێت، کە بیر لەتۆ دەکەمەوە حەز بەڕەنگ و دەنگی کەس ناکەم تەنیا حەزم بەقاوەیەکی سادە دەکەم سادەتر لەوەی خۆشمویستی با تابڵۆی ڕوخسارت لە چاوەکانم تۆختربێت تا بەهەر لایەک نیگا بکەم هەر شێوەی تۆ ببینم ، هەموو کات و ساتێ هەر ئەو هەستە دەکەم جڵە نێرگزێکی و لە دەستمای هەمیشە ڕەنگ و بۆی بەهار دەدەیتە ڕۆژەکانی تەمەنم ، هێشتا جیڕۆکی ئەو ڕۆژە دەخوێنمەوە کە باسی ژوانی من و تۆ دەکا، دڵم لێی تێرنەبوە چۆن لەباسی تۆدا تێردەبێت، دڵم خەبەری داوە دەلێ گۆڕانێک ڕوودەدات، بۆنی سەفەر ڕژاوەتە سەر کۆشی پاییز ئەمجارە وێزگەکان دەچنەوە سەر ڕێگاکانی یەکتر، دڵەکان زێدەتر تاو تۆی ئەوین دەکەن، ڕەنگە بینینی من و تۆش پێش هەموو بینینەکان کەوێت لە سەفەرەی ئەم پایزە دڵەکەم.