
بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر / هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی شێوەکاری و کاری دەستی، پێشانگایەکی تایبەتی وێنەکێشان بە ناونیشانی **«بیرهوەری ڕەنگ»**ی هونەرمەند شیلانە سۆفی دەکرێتەوە.
لەم پێشانگایەدا، کۆمەڵێک تابلۆی تەنیا ڕەنگ و دیمەن نمایش دەکرێن، کە بەڵکو گەشتێکن بۆ ناو ڕۆحی سروشت و جوانییەکانی ژیان، پەنجەرەیەک کە چاو و دڵ پێکەوە بەرەو ئیلهام دەبات.
ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ هۆگرانی هونەری شێوەکاری و ڕەنگ، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ ئەزموون و جیهانبینیی هونەریی شیلانە سۆفی ئاشنا بن.
کات و شوێن:
ڕێکەوت: سێشەممە، ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٦
کات: ١٠ی بەیانی تا ١ی نیوەڕۆ
٣ تا ٥ی ئێوارە
شوێن: گەلەری میدیا / هەولێر
