
ڕۆزا بەرزان
پایز هاتووە لەگەڵ گەڵای وەرزی وەرین سیمایەک دەهێنێت
وەک بڵێیی دڵ چ خەم و قورساییەکی لەسەرە
لە گەڵ پایز و گەڵاکاندا ..
مرۆڤ هه ست بە وەرین دەکات
هه ست دەکات هه نێک شت دەبێت بکەوێتەوە
تا شوێن بۆ نوێ بکرێتەوە
پایز وەرزی نوێ بوونەوەیە وەرزی ئامادەکارییە
وەک ئەو مرۆڤانەی کە یادگارییەکان جێدەهێڵن و بۆ هه تا هه تایە دەڕۆن
دەڕۆن بەڵام دارەکە بە تاڵ نابێت.
دارەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ بەهارێکی تر.
وەرینیش وەک ئەو مرۆڤانەیە
کە دەبێت لە ژیان بسڕێنەوە
نەک لەبەر ئەوەی بێنرخ بوون
بەڵکو لە بەر ئەوەی کاتەکەیان تەواو بوو.
جێیان دا بۆ گەڵایەکی سەوزتر ..بۆ دڵێکی سوکتر
پایز فێرمان دەکات هه موو کەوتنێک
کۆتایی نیە
هه ندێک جار دەبێت باری خەم و یادگارە کۆنەکان دابگرین
تا بتوانین هه ناسەیەکی نوێ هه ڵمژین
