لە مەدرەسە
چی فێر دەبین
وانەی تەڵقین
ئەی لە باخچەی ئاژەڵان چی
عیشق و ئەڤین!
*

بێجگە مرۆڤ
کێ دەستی دەچێتە بەشەر
ئاژەڵ نیانە یان ئینسان
کێ هەیە وەک ئادەمیزاد
دوژمنی خۆی بێ و 
شەیدای شەڕ!
*

هاوڕێ جیهان
ورد ورد گەڕام
هیچ شتێکم نەدیتەوە
بێبەها بێ
 مرۆڤ نەبێ!
*

ئەمڕۆ بە ڕێکەوت
دیقەتی دڵی شیعرێکی
 بیست ساڵ بەر لە ئێستام دا
بۆ سەگی برسی و
خۆشەویستی تۆ و
 هەژار و گەدا
ببووە پەناگا!

جەمال حەمید
جولایی 2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا