
و.رەزا شـوان
رۆمـانی "پـارشـێوی مـاری سـیـر" لە نـووسـینی هـۆنـراوەنـووس و رۆمـانـووس و رۆژنامەنـووسی ناسراوی کوردمان "جـوان قـادۆ" یە. نـووسەر و هـۆنـراوەنووسیکـورد "جـوان تەتـەر" لە زمـانی کـوردییەوە وەریگـێڕاوە بۆ سـەر زمـانی عـەرەبی.
لە رۆژی (٣١/ تەموز/٢٠٢٦)لە سایتی ئەلـیکترۆنی " ئەلـشەرقـو ئەلـئەوست" دا، کـورتە پـێـناسەیەکی رۆمــانـەکە کـراوە. کە لەلایـەن دەزگـای چـاپ و بـڵاوکـردنەوەی "ئیتـیدی"ی مـیسرییەوە لە قـاهـیرە لەژێـر چـاپ دایە. لە هـەفـتەی داهـاتـوودا تەواو دەبێـت و بـڵاودەکـرێتەوە.
رۆمـانی پارشـێوی مـاری سـیر، لە دوای چـاپکـردن و بـڵاوکـردنـەوەی سێ کـۆمـەڵە هـۆنراوەوەی کوردی، یەکەم رۆمانی جوان قـادۆیە، کە ئەزموونێکی وێـژەیی ناوازە دەخـاتەڕوو، فـانتـازیای فـۆلکـلۆری کوردی، لەگەڵ کـۆمیـدی تاریکـدا تـێکەڵ دەکـات، لە رێگەی منـداڵـێکەوە بەدواداچـوون بۆ پـرسیارە بـوونەوەرییـەکان و دژایەتییەکانی جیهـانی گەوەرەسـاڵان دەکـات.
رۆمـانی "پارشـێـوی مـاری سـیر" دەمـانبـاتە نـاو جـیهـانـێکی گـێـڕانەوەی نـاوازە. کە ریالـیزمی رۆژانە لەگەڵ توخمە خەیاڵـییەکاندا تێکەڵ دەبن. کە لە فانتازیای فـولکلۆری کوردییەوە وەگیراون. رووداوەکان بە دەنگێکی تەنزئامێز و تتێڕامانەوە دەگێڕدرێنەوە. لە روانگەی منـداڵـێکەوەکە هـەوڵی تێگەیـشتن لە دەوروبـەرەکەی دەدات، سـەردانی جیهـان دەکەنەوە. لە گـونـدنشینێکـدا، کە یـادەوەری بە وردەکارییە سـادەکانی ژیـان و چـیرۆکەکانی گەورەکان و نهـێنییەکانی شەوان لە قـاڵـب دەدرێـت.
چـیرۆکەکەلە ماڵی داپـیرەدا دەست پێـدەکات. کە ئەو شتە بچووکانەی جیهانی منـداڵان پێکـدەهـێنن کەڵەکەبـوونە. سەبـەتـەی پـووش، کـۆمەڵـێک سـەلکە سـیری هـەڵگـیراو. گڤـتوگۆ لە جیهانی ژوورەوەی گەورەکان. لەم شوێنەدا، چیرۆکخـوان "گیڕەوەر" لەنێو کۆمەڵە سیرەکانـدا، هـێلکەیەکی سەیـر دەبـینێتەوە. لەناکاو رووبەڕووی مارێکی سەیر دەبێتەوە. بانگەشەی ئەوە دەکات کە بوونی مارێـک، بە هـۆی دەستـلێـدانی هـێلکەکانی بانگهـێشتی شوێنەکە کراوە! بەڵام ئەم مارە بوونەوەرێکی ئاسایی نییە؛ بوونەوەرێکی سـەیـر و گاڵـتەجـاڕە. کـە سـیر بخـوات بە شـێوازێک قـسەدەکـات، کە پـەنـد و ئـیرۆنی تێـکەڵ دەکـات. جیهـانـێک دروسـت دەکـات، کە سنووری راستـیی بـاو تـێـدەپـەڕێـنێـت.
رۆمـانەکە لە رێگەی ئـەم بەیەکگەیـشتنە سەیـرەوە، بە رووی زنجـیرەیەک دیـمەن و یادەوەریدا دەکرێتەوە، کە تێیانـدا منداڵێکی هـۆشیار لە قاڵب دەدرێت. خەونەکان لەگەڵ راستتییەکانـدا تێکەڵ دەبن. وردەکارییەکانی رۆژانەش دەگـۆڕێـن بۆ نیـشانەی هـێمایی کە چـيرۆکخـوان بـەرەو تێـڕامانـێکی قـووڵـتر لـە جـیهـانی دەوروبـەری دەبات. لەگەڵ پێـشکەوتنی گـێڕانەوەدا، چـینەکانی دژایەتـییەکانی کۆمەڵگا و و دەسەڵاتی گەورەکان. لە کاتێکدا چیرۆکخوان بێتاوانی و کنجکاوی سەرسەختی منداڵی دەپارێزێت. رۆمانەکە رۆحی چـیرۆکە فـۆلگـلۆرییە کوردییەکان، لەگەڵ تێـڕامان و تێـڕامانێکی بوونەگەرایی تێکەڵ دەکات. کە مار دەبێتە هـێمایەکی دووفـاقی کە مەترسی و زانستی تێکەڵ دەکات. لە کاتێکـدا سیر ـ توخـمێکی سادەی ژیـانی رۆژانەیە، دەبێـتە نـیـشانەیەکی گـێڕانەوەی دووبارەبـووەی بەشێک لە رێـوڕەسـمەکانی ئـەم جیهـانە ـ لـەم یارییـە تێکەڵەی نێـوان راستی و خەیاڵدا، رۆمانەکە دەقـێکی دەوڵەمەنـد بە وێنـەکان و هـێـماکان دەبەخـشێـت. پـرسیاری قـووڵ لە بـارەی یـادەوەری و منـداڵی و هـەوڵی بـەردەوامی مـرۆڤـایەتی بۆ تێگەیـشتن لە جیهـان دەخـاتـەڕوو.
پارشـێـوی مـاری سـیر، دەقـێکی گـێڕانـەوەیە، کە فـانتـازیا باوەکـان لەگـەڵ کۆمیدیای تاریکـیدا تێکەڵ دەکـات. ئەزمـوونێکی وێـژەیی نـاوازە پـێـشکەش دەکـات. لەڕێـگەی زمـانـێکی گـێڕانـەوەی پـڕ لە سـەرسوڕمـان و لە گاڵـتەجاڕییەوە. بەشـێک لە خەیاڵی کـولتـووری کوردی دەگـەیەنێـتە خوێنـەران.
چیرۆک هەیە کە بە کرانەوەییەکی روون دەست پێناکاتو لە کۆتاییدا کۆتاییان نایات. شانبەشانی خەونەکان دەڕوات. لە منداڵییەوە هـێندە دەخـوازن کە بێـتاوان دەربکەون. پاشان لەپـڕلە بەردەم پرسیارگەلێک جـێمان دەهـێڵـن. گەورەکان ئـازایی ئەوەیان نییە کە دەریـانبـبڕن..
لە رۆمـانی پارشـێوی مـاری سـیر دا، بە دوای روونکـردنەوە بۆ هەمـوو ئەو شتانەی روودەدەن ناگەڕێیـت. هەنـدێک شـت بۆ ئـەوە دروست کـراون، بە ناڕوونی بمـێنـنەوە. وەک بـۆنێک لە شوێنێکـدا بڵاودەبـێتەوە و دواتـر نامێنێـت. یان وەک خەونێک لـێیەوە بە ئاگادێـیـنەوە کە دەزانیـن لە راسـتیـدا روودەدات.سـەرەڕای ئەستەمبـوونی.
ئەمـە رۆمـانێک نییە دەربـارەی مـارێک، یان دەربـارەی منـداڵـێک، یان یان دەربـارەی گونـدێک، تەنانەت باسی یادەوەریـش نییە. بەڵکو هـەوڵـێکە بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆشە لەبیرکراوەی جیهان، کە هـێشـتا شـتەکان ناوەکانی پاراستوون. کە پـێکەنـین دەتـوانێت لە فـەلـسەفـە ژیـرتـربێـت و رۆڵی خەیـاڵ کەمـترە لە راسـتی.
جـوان قـادۆ کـێـیە؟
هـۆنراوەنووس و رۆمانووس و رۆژنامەنووسێکی ناسراوی کوردە. لە ساڵ (١٩٨٠) لە شاری ئامودا ـ لە رۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە. خوێندنی ئامادەیی لە قامیشلو تەواکردووە. لە ساڵی (٢٠٠٩) دا لە کولیژی پەروەردە لە زانکۆی دیمەشق بڕوانامەی بەکالـۆریۆسی لە دەروونناسی دا وەرگـرتـووە. لە ساڵی (٢٠١٠) دا کۆچی بـۆ ئەڵـمانیا کردووە. لە ئێستادا نیـشتەجێی شاری (ئوبەرهـاوزن)ە لە ئەڵمانیا. لە زانکۆی (بوخـوم) لە بەشی وەرگـێڕان خوێنـدوویەتی.وەک نووسـەر و دەرهـێنەر و رۆژانەمەنـووس،لە چەند رۆژنامەی کوردیـدا کاری کردووە و کاردەکات. چەندین نووسینی دەربارەی وێـژە و سینەما بڵاوکردووەتەوە. جـوان قـادۆ چەنـد دیـوانێکی هـۆنـراوەیی بە زمانی کـوردی نووسـیوە و چاپیکـردوون و بڵاویکـردوونەتەوە، لەوانە:
١ـ دیـوانی (مـارە کوێـرەکان) کوێـرەمارەکان. لە (٢٠٠٣) چاپکـراوە.
٢ـ (لەناکاودا لە دڵـمـدا بە نهـێنی گۆرانیـم گوت) لە (٢٠٠٨) چاپکـراوە.
ئەم دوو دیـوانەی بە نهـێنی چاپیانی کرد و بڵاویانی کـردەوە. چونکە رژێمی بەعەسی سـووری رەزامەنـدیی چاپکـردنیانی نەدایی.
٣ـ (چاوێک درەنگ دەخەوێت) خەوزڕانی چاوێک. لە (٢٠١٨) لە قامیشلوـ چاپکراوە.
٤ـ (چـۆلەکەکان زمانـمیان خـوارد) لە (٢٠٢٠) دا. لە کۆبـانی ـ چاپکـراوە.
٥ـ (قـۆڵەکانم گرنگی بە هـیچ شتێک نادەن) لە (٢٠٢٢) لە کـۆبانی ـ چاپکـراوە.
بەشێکی زۆری هـۆنـراوە و نووسینەکانی جـوان قـادۆ، وەریانگـێڕاون بۆ سەر زمانی: دانیـمارکی، ئینگـلیـزی، فەرەنـسی، ئـیـسپانی، پـورتـوگالی، عـەرەبی.
جـوان قـادۆ، لەچەنـدیـن کۆڕ و سیمیناری هـۆنراودا، لە ئەڵمانیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریا، بەشداریی کـردووە. بە کوردی و بە عـەرەبی هـۆنـراوەی پێشکەش کردووە.
جـوان قـادۆ، هـۆنـراوەنـووسـیکی داهـێـنەر و نـوێخـوازە. بـیـرۆکە و زمـانی نـەریـتی رەتـدەکاتـەوە. هـۆگـری بـێـدەنگی و سـروشـتە.
جـوان قـادۆدەڵـێت:"هـۆنـراوە جـوانەکان، لە دوای گەشـتـێکی ئازاربەخـشەوە دێـن".
