
لەتازەترین بەرهەمی نوێی ئەدەبى، نووسەر (حەیدەر مەنتک) كتێبێكی بە ناونیشانی (سێبەری دەقەکان) خستەبەردەم ڕۆشنبیران و خوێنەرانی ئەدەبی كوردی.
(سێبەری دەقەکان) گەشتێکی قووڵ و ڕامانێکی ڕەخنەیی جیاوازە بەنێو جیهانی (١٦) پەرتووکی ناوازە و دەگمەندا، بەرهەمەکە بە سەرنجێکی وردی ئەدەبی و شیكارییەوە ئاوڕ لە ڕەنگاڵەیەک بابەت دەداتەوە، لە سۆزو ئازاری ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە تا بەسەرهاتی زیندووی یاداشت و بیرەوەریی سەنگەری پێشمەرگایەتی، هەروەها لە جوانیی پانتایی شیعرەوە تا دەگاتە ئەزموونی چیرۆک و کایەی وەرزش.
