
وەک چۆن
ئالوودە و هۆگری مەی بووم
ئاواش وابەستەی
ئەفسوونی خاک و
ئەوینی تۆ بووم!
**
لە هەڵکشانی تەمەندا
خۆزگە و خەونەکان
زۆر دەبن
ڕابردوو، دەبێ بە سێبەر
ڕۆژەکان، زوو بزر دەبن!
**
لە هەڵکشانی عومردا
مرۆڤ، لە مەرگ دەترسێ
دەترسێ، لە دوای مردنی
جارێکی دی، لە خەو ڕابێ!
**
جەمال حەمید
