بەهرە هەولێری

 

کە دەستمدا

لەخوناوی سەرسینەی..

تێگەییم

پاییز بۆ وشک نییە..

                                                        *

کەدەمەو عەسرێ

لە ئامێزمدا

سەرخەوێکی شکاند..

لە نەرمی سینە،  تێگەییم..

                                                         *

کە لەئاسمانا

خۆم لە باوەشت دیتەوە

تێگەییم

خەون بۆ هێندە کورتە !!

30/10/2025


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا