شەپۆل فەتحی كەریم
(چاوه ڕوانی)
له ناو خەمەژاكاوەكان ،
تۆ خەمێكی جوان وگەشی
به دڵ ،ئەوینی تۆم دەوێ .
له ناو بازنەی خەرمانه دا،
ئەستێرەیەكی زامداره،
له بەختی من دەرناكەوێ .
*
--فرمیسكەكان ،به باوه دێن
فرمێسكی تۆ،
تێكەڵی ئەوانی دی نابێ
بارانه كه تەواو ده بێ ،
رۆندوكی تۆ هەردەبارێ
تەواو نابێ ،
*
--گڤەی بایه .
زۆر دەترسم ،
دڵم له ناو ده ستم دایه .
بارانه به خوڕ دەبارێ .
سویندت خواردووه ،
ئه وینی تۆ بۆلای من بێ ،
هەرچاوەڕێم كەچی نایه .