‎ده‌ڵێی زه‌مزه‌مه‌ی شێداری دامێن و زێن

‎ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ قووڵایی نهێنییه‌كانی قه‌ده‌ره‌وه‌

‎بۆ لای من دێن

‎یا وه‌ك ڕه‌وه‌ مه‌لی ئاسمان

‎له‌ گه‌ڵ بادا ده‌چه‌مێنه‌وه‌ و هه‌ڵده‌ڕژێن

‎وه‌ك موژده‌به‌رێكی ئه‌فسانه‌یی

‎ختووكه‌ی ڕۆحی بریندارم ده‌ده‌ن

‎شه‌یدان له‌ ناو خوێنم مه‌له‌ بكه‌ن

‎ده‌زانم به‌ فریام ده‌كه‌ون

‎وه‌ك ئه‌و نه‌سیمه‌ی سپێدان

‎ ئاونگی گیای تیا ده‌خه‌ون

‎ئه‌وانه‌ هه‌مووی ده‌نگی تۆن

‎چییه‌تی هه‌بوون ده‌شكێنن

‎به‌ زمانی له‌ دایكبوونێكی نوێ

‎له‌ نێو شه‌وه‌زه‌نگی بیابان ده‌خوێنن

‎هه‌رگیز هه‌دادانیان نییه‌

تا نه‌گه‌نه‌ ناو دڵم

کەریم دەشتی


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا