قوبادی جەلیزادە

1

جاران دەم؛

بۆ وشەی شیرین و 

بۆ ماچ کردن و

بۆ گۆرانی گوتن بوو.

ئێستا؛

بۆ جنێو و تفکردنە.

2

جاران چاو؛

بۆ فرمێسک و

بۆ دیتنی جوانیی و

بۆ خوێنەوەی غەزەل بوو.

ئێستا؛

بۆ مۆڕە کردنە.

3

جاران دەست؛

بۆ شمشاڵ ژەنین و

هەنار ڕنین و

تەوقە کردن بوو.

ئێستا؛

بۆ شەقازلەیە.

4

جاران دار؛

بۆ چاندن و

بۆ بەر گرتن و

بۆ گۆچان دروست کردن بوو.

ئێستا؛

بۆ حەسیرمەیدانە

5

جاران قاچ؛

بۆ ڕۆیشتن و

هەڵپەڕین و

بۆ یاری کردن بوو.

ئێستا؛

بۆ شەق وەشاندنە

6

چەند قێزەون بووە؛

دەم

چاو

دەست

دار

قاچ!!


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا