
هەمزە گوڵانی
بابمرین؛
مردنی دەست
کە لە بەرەبەیانی ئازادییەوە
تەنها پارووی چەوری پێ دەخۆین و
ئاگامان لە برسی بوونی،
گوڵە گەنمێک نییە.
بابمرین؛
مردنی ئەو پەنجانەی نەمانتوانی
بەخەتێکی ڕۆشن لە ڕووبەرێکی کراوەدا
بنوسین: سەر بەخۆیی.
بابمرین؛
مردنی دەنگ
مردنی ئەو باوەڕەی، باوبژێک بوو چیتر نا...
بابمرین؛
مردنی چاو
کە دوێنێ و ئەمڕۆو ئایندەی خۆمانی پێ نابینین
بمرین باشە
مرنی پێ،
کە ناتوانین بەرەو لوتکە بەززەکانی یەکبوون
هەنگاو بنێین.
بابمرین؛
مردنی دڵ
کە نەمانتوانی یەکتر لە باوەش بگرین
بە پیتەکانی خۆشەویستی برینی خاک ساڕێژ بکەین
با مرین
بمرین بمرین بمرین
مردنی سەر،
کە بێ سەروەری خاک و ئاوو ئاگرین
با بەیەک ڕەنگ بمرین
کە نەمانتوانی خوێنمان یەک خوێن بێ.
لە جۆری نامووس.
