(4)
دەركەوتنی تووڕەیی لە شیعری عێراقیدا
(ساڵح ڕەحیم) وەک نموونە

ئا: عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
بە پێیەکانم
لە ئاوم هەڵدا،
ئیتر سروشتی خۆمم ناسی
و ئاویشم ناسی.
شیعری هاوچەرخی عێراقی، بەهۆی مێژووە پڕ لەژانوژوارەكەی و ئەزموونیماڵوێرانیو جەنگ، دیکتاتۆرییەت، گۆشەگیری و ئاوارەیی...بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ئەدەبیاتەکانی عەرەبی لە بەریەککەوتنی لەگەڵ چەمکی «تووڕەیی»دا دەبینرێت؛ هەڵبەتەنەكـ وەكـ هەڵچوونێکیکاتیو سۆزداریی،بەڵكە وەكـ زمانێكـ بۆ ئەو شتانەی كە زمانی ئاسایی ناتوانێ بیانگەیەنێت.. كاتێكـ مرۆڤ ڕووبەڕووی ستەم، بێدەسەڵاتی، نادادپەروەری دەبێتەوە وشە ئاساییەكان لە دەربڕیندا كورتی دێنن،تووڕەیی دەبێتە دەربڕینێكی ڕووت.
لە شیعری هاوچەرخی عێراقیداتووڕەییگۆڕینی هاوارە بۆ پەیام، گۆڕینی ئازارە بۆ هێزێكی داهێنەرانە، بونیادێکی بوونگەرایی و هەڵوێستێکی مەعریفییە.. وزەیەکی وێرانکەر و لەهەمان كاتدا ئاوەدانکەرەوەیە؛لەو تێگەیشتنەوە شاعیر هەوڵدەدات واقیعڕەتبکاتەوە و نەریتە بەبەردبووەکانتێكبشکێنێت.
«دالان تۆماس»دیاریترین شاعیرانی سەدەی بیستەمی جیهانی(لە بەریتانیا)،تووڕەییلەڕێگای (ڕستەسازیی)و تێکەڵكردنی  بە(مۆسیقا و تاریكی)،كردە ئامرازێكـ بۆ پشكنینی هاوكێشەی (ژیان و مەرگ و كات).. وەكـهاوارێکی گەردوونی و دەرەکیی دەڵێت: "تووڕە بن، تووڕە بن بەرامبەر بە خامۆشبوونی ڕۆناکی".بەو مانایە كاتێكـلە ئەدەبیاتی نوێی جیهاندا وشەی تووڕەیی دەبینرێت، ڕاستەوخۆ ناوی شاعیری وێڵزی «دالان تۆماس»مانبیر دەكەویتەوە.لای ئەو، هونەری تووڕەیی تەنها هەڵچوونێكی بێ ئامانج یان هاوارێكی بێزاركەر نییە، بەڵكەهەڵوێستێکی فەلسەفی و بوونگەراییە، تێکەڵ بە وێنەی جەستەیی، خنکان و برسییەتی دەبێت..لای ئەو، تووڕەیی ڕەتكردنەوەیمردن و بێدەنگی شاراوەی گەردوونە...
بەڵامكاتێكـئەمڕۆ لە شیعریشاعیرە لاوەکانیعێراقیلە چەمكی تووڕەیی نزیک دەبینەوە، ناوی«صالح رحيم»وەکیەکێک لە دەنگە دیارەکان، لەشوێنێكی دیاریكراوی ئەو خاكـ و ئاوە دەردەکەوێت کە تووڕەییلە ترۆپكی(هونەری و فەلسەفیی)بە (وێنەی وردی سینەمایی)گرێ دەدات. تووڕەیی شاعیر لە بۆشاییدا هاوار ناکات، بەڵکە لە وێرانەیی ناوەوەڕادەمێنێ و تراژیدیایڕۆژانەی ئەمڕۆی مرۆڤی عێراقی بە زمانێکی(تووند هێمائامێز)دەخاتە بەر دیدی خوێنەران.
«صالح رحيم»ی شاعیر،لەدایکبووی ١٩٩٤ پارێزگای (موسەننا)یە؛ بەشی فەلسەفەی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی«موستەنسرییە» تەواو كردووە. خاوەنی سێ کۆمەڵە شیعرە بە ناونیشانی: «ئایا کەسێک هەیە ببینێت؟»لە بڵاوکراوەکانی ئەحمەد مالیکی، بەغداد- ٢٠١٧.« پەڕی باڵندەیەکی قڕبوو»لە چاپخانەی دەراویش،لە بلغاریا چاپكراوە.«کۆست سەرچاوەیەکی نییە» چاپخانەی لازورد، هۆڵەندا. زۆر لە دەقەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی و كوردی وەرگێڕدراون و لە چەندین گۆڤار،ڕۆژنامە و ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی عێراقی و عەرەبیدا بڵاوکراونەتەوە.
شاعیر پێیوایە،تەنها خوێنەرە دەگمەنەكانن بایەخ بە شیعر و هزر دەدەن. دەڵێت:ئەمڕۆ، خوێنەری عەرەبیزێتر چاوی لەڕۆمان و چیرۆکە، نەک شیعر!ئەوەش ڕەنگە بۆ نوخبەییبوونی شیعر و ئاستی خوێنەرو بارودۆخی تووندی ژیان بگەڕێتەوە؛مەبەستم ئەوە نییە کە نووسینی گێڕانەوە بازاڕیییانئاسان بێت.بەڵکەمەبەستم ئەوەیە کە مرۆڤیماندوو، قەیراناوی پێویستی بە فەزایەكی كشاو و هێوركەرەوە هەیە —بە پێچەوانەی شیعرەوە—چونکەفەزای شیعرییچڕ وپڕ و تایبەت و زێتر خودییە..ئەوە، ئەوەیە کە من دەیبینم و مەرجیش نییە تەواو وردبم.
باوەڕم بە وشەی "نەوە" نییە، بەڵام ئەگەر وای دابنێین کە ئەو وشەیە مەبەستی ئەو شاعیرە گەنجانە بێت کە هاوسەردەمن، ئەوا دەڵێم: من سەر بە نەوەیەکم کە مۆسیقای کارەسات و نەهامەتییەکان پەروەردەی کردووە؛ نەوەی جەنگەكانم.. پێموایە ئەونەوەیەی من تێیدا هەڵکەوتووم،یەک ئەزموون و یەک خەونیان هەیە،بۆیەشیعرەكانیان لێکدەچن.. بەڵێ، زۆرینەیشیعرەكانی ئەو نەوەیە لەیەک دەچن!شیعری شاعیرە لاوەكانی عیراق،لەنێوان شکستەكانیڕاپەڕین و گۆشەگیری و نامۆییدا جەستەیەکیتووڕە و بریندارە.. وێنەی مرۆڤێكـدەكێشێتکە لەنێوان ستەمی گەندەڵکاراندا بەچۆكداهاتووە..هەمیشە بۆ ئەوەی شاعیر ببێتە خاوەن قەڵەمێکی سەربەخۆ و تایبەت بە خۆی، پێویستە بەڕۆح  و خوێنی خۆیبنووسێت.
كەواتە«تووڕەیی»لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی گەندەڵ(ئەوانەی بە هەموو هێزێکەوە کورسیدەسەڵات و سامانەکەیان گرتووە)جۆرێک لە گەشبینی و ئازادیلەخۆدەگرێت. هەرچەندەخەڵكـ (جەماوەر) لەسەر ئاستی بەشداری و پشتگیریی دەسەڵاتەوە، بەسەردیدی جیاواز دابەشدەبن؛بەوەش گەندەڵکاراندەرفەت و ڕێگایەك بۆ پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکە و پەراوێزخستنیدیدگای دژ بە دەسەڵاتدەقۆزنەوە.دەسەڵاتداران هەمیشەهەوڵدەدەن دوژمنی وەهمی و چەمكیخیانەت،وەكـ ترسێكی نادیار بەرز بكەنەوە ودواتریش ناسنامەی ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و عەشایەریبەگەڕدەخەن.. ئیتر مرۆڤی عیراقی هەر دەبێ شیوەنی ئەووەهم و نائومێدییەیەكـ بەدوایەکانەبگێڕێت.. لێرەدا پرسیاری«صالح رحيم»، ئەوەیە:«ئایا کەسێک هەیە ببینێت؟!»
شاعیرە لاوەكانی عیراق و بە تایبەتی صالح رحيم، چەمكیتووڕەیی لە دروشمەوە بۆ ئیستاتیکایەکی فەلسەفی و فیكری دەگوازێتەوە. لێرەوەشیعرییەتی تووڕەییلە ئاستێكی بەرزیمەعریفەی شیعریڕەنگ دەداتەوە.ئەوە شیعرییەتی تووڕەییە، ئەو زمانە ساختەیەی دەسەڵات،لەڕێگای بەکارهێنانی وێنەیڕەق،ئاماژەی تیژ، ڕەمزی تاریک.... هەڵدەوەشێنێتەوە.بەمجۆرەشیعردەبێتە پەناگەیەک بۆ پاراستنی شکۆیمرۆڤ و مرۆڤی زەوتکراو.

(لە شیعرەكانی صالح رحيم)

« شیعری کاتی»

ئارەزوومە
باوەش بە لۆرییەکدا بکەم
کە باری نەبڕاوە و
هەمیشەیی پێیە.
ئارەزوومە
مردن تاقی بکەمەوە و بگەڕێمەوە.
ئارەزوومە
هیچ نەکەم.
*
یان
بە خەمباری بژی،
یان بە خەونەوە بخەوە.
لەنێوان ئەم و ئەودا،
کات نەماوە
بۆ پشوودان.
*
ئەو دەستەیە لە خەڵک
بێئاگان،
نەخێر،
مەزنتر لە بێئاگایین؛
ئەوان
عاشقن!
*
ئەوان
سەرقاڵی خۆشەویستین.
عەزیزەکەم،
هیچ سوودێکی نییە،
خۆت بکوژە.
*
خۆشەویستی
لەوڕۆژگارەپەڕجوێكیپواوەیە.
پیاوێک دەناسم
ژنێکی لە دڵەوە خۆشدەویست،
کەچی دوایتەمەنێکی درێژ
درێژ،
پەڕجوێكیگەورەتری دۆزییەوە:
کە خودی بوون 
پووچییە.
*
بە ئەنقەست
هاوڕێکەمم بەجێ هێشت،
بەرەو کەناری چۆلەکان
کەوتمەڕێگا.
کەچی
شوێنەکەبۆنیخۆی لە دەست دابوو،
دووکەڵەکە
ئەو دووکەڵەی جاران نەبوو،
وێرانەیی
هەموو بوو.
*
بە کاتی کام زامەوە
ڕووبەڕووت دەبمەوە، ئەی خودا؟
بە کام وێرانییەوە
ناڕەزاییبەرامبەر جیهان دەربڕم؟
تەنانەت
کەنار و شەپۆلەكانیش
بەرگەم ناگرن!
*

«تابوتەکان
لەسەر ترسی ئێمە دەژین»

پێ دەكەنم
لەبەر خاتری
دواین سوێندت،
لەسەر درۆكانیجەستە؛
لەبری
درۆ لووسەكان و
گریانە دەستکردەكان،
دەخەوم
و کونێک لەوباڵۆنەدەكەم
بەجێی دێڵم
تاكو کاتێکیدیكە دێ.

چونکە منهێشتا منداڵم
وبۆ من زۆرە
کە بگریم
بۆ هەڵەکان،

بۆ من زۆرە
کە وێنەیەکلەنێو دڵمدا بکێشم،
پزیشکانی نەشتەرگەری
تێیدا ون بن؛

دواجار
ئەوان تێگەیشتن
من دەترسم
و خەمبارم..

جەستەی خۆم
لە باوەش دەگرم
لەبەردەم ئەو
تابووتانەی
بە شانم
پەروەردەم کردن
تا گەورەبوون.

تابوتەکان
لەسەر ترسی ئێمە دەژین،
هەر لەگەڵ تابووتەکاندا
گەورە دەبین،
دەنگدانەوەی تابووتەکان
بەرز، بەرز دەبنەوە.

تابوتەکان
کچی بیرکردنەوەی
زەوین،

زەوی
هزری چۆلەکەیە،
و چۆلەکەکان
هزری ئاسمان
و ئاسمان
ترس.

ئاسمان
کەی پارەکانیوەردەگرێتەوە؟
لەنرخەکانمان
ڕزگارماندەکات.

ئێمەی كۆیلە
سووتاین و گەشاینەوە
و تەمەنمان گشت
بەفیڕۆ چوو
لەپێناو
سلامەتیی ئەو؛

شەوان پاسەوانیی دەبین
و لەڕۆژیشدا
ئەو پاسەوانیمان ناکات.

چ قازانجێ!
ئای لەو بەختە!
حەپەساوین!

«خودایشتە وردیلەکان»،
خودایشتە مەزنەكان،
ئەیتاک و تەنیا
و بێ مەكان،
ئایا کاتی نەهاتووە
بماندەیتە بەر چەپۆکان؟

کلیل
لە گیرفانمدایە
و
جگە لە تۆکەسێكـ نییە،
كەوا ڕەتمان بکاتەوە.
*
سەرچاوەكان:
-بڕوانە ئینترنێت: عيال الظالمي: الغضب في الشعر العراقي.. صالح رحيم انموذجاً
صحيفة المثقف. https://almothaqaf.org 
- صوت جديد: مع صالح رحيم- العربي الجديد
https://www.alaraby.co.uk
- الشاعر صالح رحيم: ميتافيزيقا الغياب.
https://www.jadaliyya.com
- التوابيت تتغذى على خوفنا || شعر صالح رحيم
https://madaar24.com

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا