
(6)
گەردوون گۆڕستانی تەنیاییە
«سەفا سالم ئەسکەندەر»
لەنێوان شیعر و وێنەدا
ئا: عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
شاعیر و هونەرمەندیلاوی عێراقی«سەفا سالم ئەسکەندەر»هەمیشە لەبۆشایی نێوان شیعر و وێنەکێشاندا، خەیاڵ نەخشەی هەنگاوەکانی دەکێشێت. خەیاڵ حەقیقەتیداهێنانە، حەقیقەتێكـ کە هێشتا نەمانبینیوە، بەڵاملە داهێناندا دانی پێدادەنێین. ئەو مەودا نەدیتراوە، پەناگە و حەشارگەیەکی کراوەیە بۆ وەرگر، تاکو پاشماوەی ئەو سپێتییە درەوشاوەیەی دنیای وێنە و ئەو بۆشاییە پڕنەكراوەیەی دنیای شیعر پڕ بكاتەوە؛ ئەوبۆشایی و سپێتییەمەرج نییە لای هەمووانهەبێت، لای داهێنەراندەبینرێت. سەفا سالم ئەسکەندەر حەتمییەتی بوونی بۆشایی، درز و کەلێن بە ئازادی داهێنان و بەشداریی وەرگر لە داهێناندا دەبەستێتەوە؛خەیاڵی تابلۆی هونەری و جوانی شیعریی بە سپێتیو بۆشایی دەسپێرێت.
كەواتە وەک چۆنكە خەیاڵی تابلۆی هونەریهەڵدەنێت-شاعیرە!بەهەمان شێوەكە جوانی شیعری دەنەخشێنێت- هونەرمەندە!. ئەو، مەعریفەی شیعری لە گەمارۆی گوتارەئاڕاستەكراوەكان دەرباز دەکات و مەعریفەی هونەری بە ئازادیسپێتی دەناسێنێت؟!. بەو مانایەش (مەعریفەی شیعری) هەنگاونانە بەرەو (مەعریفەیهونەری)و گۆشەنیگای جیاوازی داهێنان.. لێرەوە سپێتی و بۆشایی دەبێتە شیعرییەتێكـ کە لە لایەکەوە پردێک لە نێوانپرۆسەی نووسینی شیعری و پێكهاتەی هونەری هەڵدەنێت، لە لایەکی ترەوەپێكهاتە هونەرییەکە لە خۆی جیا دەکاتەوە و بە ئازادی و جیاوازییەكانیشیعرییەتی وەرگریدەبەستێتەوە. ئەو هەوڵە هاوکات لە دووبارە خەیاڵکردن و پەیوەندییە ناوەکییەکانی شیعرییەتیداهێنانەوە نزیكە،یان گۆڕینی زانراوە بۆ نەزانراو، بێدەنگییەبۆ سپێتی، بۆشاییە بۆ شیعرییەت و بە پێچەوانەشەوە.دەكرێ بڵێین هەموو ئەوانەی لە كرانەوەیپێکهاتەی تابلۆکانیدایە،لەجیاوازی ئەزموونی شیعرییشدادەردەكەوێت،واتەهەمیشەخەیاڵ دەیبات، بە دوایجوانیدابە پێچەوانەشەوە.
«سەفا سالم ئەسکەندەر»ی شاعیر،یەكێكە لە هەشت شاعیرەكەی «گرووپی سفر»ی شیعری عێراقی، کە نەبڕوایان بە خاڵی دەستپێکە و نە کۆتایی؛ هاوکات لەسەر دوو ڕەتکردنەوە كار دەكەن: یەكەم، ڕەتکردنەوەی ئەو شیعرەی کە تەنها واقیع وەسف دەکات، بێ ئەوەیبیهەژێنێت.دووەم،ڕەتکردنەوەی زێدەڕۆیی زمان.. چونكە پێیانوایەبێدەنگیلە ئاست توندوتیژی- دڕندەیی و سادەكردنەوەیچەمکەکان، خۆی لە خۆیدا خیانەتە..دەیانەوێ بڵێن، شیعر پێویستییەکی بوونخوازی و هۆشیارییەکییاخییە، نەک چێژێکی زمانەوانی..لەڕووی جوانکارییشەوە،جەخت لە «دەستپێوەگرتنی شیعری» و «چڕکردنەوەی ئەگەری نوێ» و «پێشنیازکردنی شاراوەکان» دەكەن.
«سەفا سالم ئەسکەندەر»ی شاعیر،لەدایکبووی بەغدا ساڵی ١٩٩٠. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی کیمیا- زانکۆی موستەنسریە. شیعر وڕەسم و هونەرەكانی بینین پێکەوە کۆدەكاتەوە.لە بەرهەمە چاپکراوەکانی:کۆمەڵە شیعری (گەردوون گۆڕستانێکە بۆ تەنیایی من)-دەزگای ئەدەب و هونەر بۆ ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوە، بەغداد- 2017. (ئاوازی ژیانی گوڵێک)- دەزگای سوتور، بەغداد- 2020.(منداڵیی چان)-دەزگای ومضە- جەزائیر.کۆمەڵە شیعری (گۆرانییەکان بۆڕۆژی دواتر)- دەزگای نەهضەی عەرەبی- بەیروت.(ژووری خوێنەر)- دەزگای ساعی- بەغدا.(دژ بە خۆشەویستی- کۆتایی شتەکان)- لە بڵاوکراوەکانییەکێتیی گشتییئەدیبان و نووسەران لە عێراق- 2025..هەندێک لە دەقەکانی بۆ زمانەکانی ئیسپانی، ئیتالی و فارسیو كوردی وەرگێڕدراون. پێشانگایەکی هونەری لە وڵاتی هۆڵەندا بە ناونیشانی(نەک جەنگ،بەڵکە هونەر) بە هاوبەشی لەگەڵ شێوەکاری ئێرانی «نیما خدایار» كردۆتەوە.
هەڵبەتە دوو بنەمای سەرەکییشیعر و وێنەکێشانجوانسازییە! لە کاتێکدا جوانی لە هیچ پێناسەیەکی جێگیردا قەتیس نابێت، بەڵام هەندێک تێڕوانین هەردووکیان لەیەک خاڵدا کۆدەکەنەوە (شیعر وێنەیە بە زمان و وێنە شیعرێکی بێزمانە)، ئەوەلە جیهانی ئیستاتیکادا یەکێکە لەمەزنترین نزیكبوونەوەكان؛لێكنزیکكردنەوەیوشە و ڕەنگو تێکەڵكردنی لەگەڵبۆشایی و سپێتی وەکڕەهەندی سێیەم،دەبێتەئەزموونێكی شیعری و هونەری و تێڕوانینێکی جیاواز بۆ جوانی.ئەوە وەكـ جوانی:بینینیبێدەنگی و دەنگە-لەیەك کاتدا. بینینی دەقیانوێنەیە،بێڕەنگ و بێڕیتمی دەروونی.
سەفا سالم ئەسکەندەرلە چاوپێكەوتنێكدا كە (أشرف الحساني) لە (الجزيرة نت) لەگەڵی كردووە، دەڵێت:تێکەڵكردنی بۆشایی لەگەڵ كاری هونەریوەكـئەوە وایە مرۆڤێكی بێ خەم و بێ شادی ببینیت! ئایا شتێکی چاوەڕوانکراوە؟ من پێموایە بۆشایی و سپێتی ئەوەی بەدی هێناوە، ئەوەش جوانی هونەرە.بەڵام ڕەنگە پرسیار ئەوە بێ: ئایا من کەسێکی بێڕوخسارم خۆش دەوێت؟!ڕەنگە ئەوە پرسیارێکی سادە بێت و هیچ گرنگییەکی نەبێت، بەڵام من خەریکی کارکردنم لەسەر نزیککردنەوەیئەو شتە مەحاڵانە.ڕەنگە ئەوە جۆرە گفتوگۆیەکی ترلەنێوان وەرگر و کاری هونەرییدا دروست بكات.. پڕۆژەیەکی گرنگ و تەواو هۆشیارانەیە کە ئامرازەکانی جوانی و شیعرییەت پێکەوە دەبەستێتەوە.ئەو ئاوێتەبوونە هاوکات بەستنەوەی نێوانبینراو و نەبینراویشە کە ئامانجەکەیڕۆحێکیكراوەی هاوبەشە..خوێندنەوەیەکی تر و نزیکردنەوەی دیكەی(بینین)ە لە نێوان کارە هونەرییەکان و دەقە شیعرییەکاندا.ڕەنگە ماناکان شێوەیەكی ئەبستراكـ وەرگرن، بەڵام دەتوانم بڵێم: پێش خوێندنەوەی مانا،هونەریی بینین تێکەڵبە خەیاڵی وەرگر دەبێت و گیانێکیدیكەی زیندو بە تەماشاكردن و خوێندنەوەدەبەخشێت.
لە بارەی شیعری عیراقی دەڵێت:هەمیشە شتێک هەیە کە شیعرییەتی عێراقی لە قۆناغە جیاوازەکاندا جیا دەکاتەوە، بەڵامئەمڕۆشاعیرانی عێراقی، سەرقاڵی "دەقیڕۆژانە"ن؛ وەک ئەوەی لە شیعردا هیچ نەنووسرێت جگە لە (یاداشتیڕۆژانە) نەبێت.. بێگومانمن پێموایە ئەوە خزمەت بە شاعیر ناکات، بەتایبەت کاتێکڕستەی شیعری بە جۆرێک دێتە پێش چاو کە وەک دەقێکی وەرگێڕدراو دەیخوێنیتەوە.. هەرچەندەئەو دۆخەهەموو نەوەکەمناگرێتەوە، چونكە شاعیرانێک هەن کە خاوەن دەقیبەرزن، لە دەقەکانیاندا دەبینیت کە شاعیر دەزانێت چی دەوێت و خەمی شیعریی لە دەقەکەیداڕوون و ئاشکرایە، بێگومان ئەوەشپێویستی بە مەعریفەی شیعریی هەیە.بە بڕوای منجێگەی شەرمەزارییەكەبانگەشەی نووسینی شیعربکەین و خوێنەرێکیڕاستەقینەنەبین و هیچ پشتێنەیەکی مەعریفییماننەبێت. شیعرژانرێكی گەورە و فراوان و بەرزە.. شیعر ئەوەیە کەخەیاڵی جوانی بخولقێنێت.
چۆن باوەڕ بە شاعیرێک بکەم کە (هۆشیارانە) گوێ لە مۆسیقا ناگرێت،یان سەیری کارە هونەرییە مەزنەکان ناکات؟! ئەرکی شاعیر ئەوە نییە کە تەنها لە قاوەخانەکاندا دانیشێت.. چونکە جیهانی تر هەن کە دەبێت شاعیر تێیاندا قووڵ بێتەوە.نەوەی ئێمە و ئەو نەوانەی دوای ئێمەدێن، ئازادن؛ مەبەستم مانایڕەهای وشەکە نییە،بەڵکە مەبەستم ئەوەیە کە نەوەی ئێمە تا ڕادەیەک لە ئایدیۆلۆژیای حزبیڕایکردووە، بەڵام نەیتوانیووە لە تیرۆر، توندڕەوییئایینی و شەڕی تایفی دەربازبێت،بەگشتیلە مەرگدەربازبێت. بێگومانئەو شتانە نەخشەی خۆیان لە ناو دەقە شیعرییەکاندا کێشاوە، بۆیە سەرسام مەبە ئەگەرببینیت کەسانێک هەن وشەی (مردن) لە دەقە شیعرییەكانی خۆیاندا دووبارە دەکەنەوە.
نەوەی ٢٠٠٣ باوکسالاریی شیعرییان کلتوورییانڕەتکردەوە ئەگەر بتوانین وا بڵێین، دەیانویست لە بونیادنانی خۆیاندا پشت بە خۆیان ببەستن و بە هیچ شێوازێک سەر بەو نەوانە نەبن کە پێش خۆیان کەوتوون؛ هەرچەندە ئەو قسەیە کاریگەریی تێکەڵاوبوونی شاعیرانی پاش ٢٠٠٣ بە شاعیرانی نەوەکانی پێشوو بەتایبەت نەوەی شێستەکان لانابات، چونکەئەو ماوەیە لەڕووی کلتوورییەوەپڕ بەخشش و جوولە بوو، قۆناغێکی زۆر گرنگ بوو لە مێژووی شیعری و کلتووریی عێراقدا.
(چەند كۆپلەیەكـ لە شیعرەكانیسەفا سالم ئەسکەندەر)
«دژ بە خۆشەویستی- کۆتایی شتەکان»
وەک هەموو شتێک،
غەریبم؛
من ئەو كەسەم
کە دەبینم:
چاوی جیهان
کونی دەرزییە
و هەموو داوێکیش،
قەدەرە.
*
گۆڕستان، دوا جلوبەرگە کە جەستەم لەبەری بکات.
*
گوڵەکە وەکسەیاب دەمرێت
ئەو، نەمبالغەیەکیگەورە بوو و نە قوڕێکی زیاتر
که لەژووانی عاشقاندا حەشر بکرێ
یان کەموکوڕیپێ داخەین، وەک ئەوەی خەیاڵمان دەکرد
ئای لە چاوەکانی سەیاب،
دوو خەڵوەتگەیدارخورما بوون
بەڵام كواكاتی جادووە؟
ئەوژاوە ژاوەی ژیانیشهەر شتێ لە بێدەنگییە.
*
ڕووبارلە قسان بەڕۆژوو بوو،
تینوومان بوو.
*
ئەگەرسەرباز
جادوگەر بێ،
فیشەکانلە خوودە دەنێ و
ئاشتی دێنێ.
*
«گەردوون گۆڕستانێکە بۆ تەنیایی من»
دەریاکان
و ئەو هەموو ئاوەی دەیبینی؛
فرمێسکی خودان
لە تەنهاییدا.
*
لە تودا دەبم بە زمان،
تا جیهان گوێی
بۆم شل بكات.
*
هەوڵمدا شەوێكـ دروستكەم،
هەموو سێبەرەکانی خۆم
لە ژوورێکدا کۆ کردەوە.
*
لە کتێبخانە گەورەکەی خودا،
لە خەونێکدا
یەکمانبینی،
منو بۆرخیس
ئەو، پێی گوتم:گشت کتێبخانەکان باخچەن
لەسەر زەوی،
تەنهایی دینی خودایە
و هەموو کتێبەكان وەحیین،
خوێنەرانیشپەیامبەرن.
*
بەنێو بەهەشتدادەگەڕاین،
وەک حاجییان
بە دەوریڕەفەی کتێبان سوڕاینەوە،
تێروپڕ لە خودامان ڕوانی
و وەک قوتابی
سەیرمان دەکرد،
کە کتێبەکانی پێ بەخشین
بۆ دڵنیاییهەنگاومان نا.
*
دەمرم،
دایکم پارەی نییە
کراسێکیڕەش بکڕێت؛
هەر تەنها سێبەریخۆی
و
کەمێکیش لە شهوی پۆشی.
*
ئەم گەردوونە
وەكـ گۆڕێکە بۆ تەنهایی
وئەو شەوە دوور و درێژە
عەبایڕەشەبۆ شیوەنیبێ كۆتایی
ئادەمیزاد.
*
مردن
هەموو کۆڵانەکانی شاربە خوێندەڕازێنێتەوە،
وەک فەرشی سوور؛
تاكو پادشا- پاشای مەزن
بەسەریدا هەنگاو بنێ.
***
سەرچاوەكان:
- الأديب والفنان العراقي صفاء سالم إسكندر- الشاعر...الجزيرة نت.
https://www.aljazeera.net › culture
- بلاغة الفراغ والامتلاء في لوحات الفنّان العراقي صفاء سالم اسكندر.
https://tohumagazine.com › article
- ضد الحب نهاية الأشياء،شعر: صفاء سالم إسكندر- ط الأولى 2025، 1، بغداد: منشورات الاتحاد العام للأدباء والكتاب في العراق.
-"جماعة صفر" الشعرية.. مغامرة أدبية عراقية- الشرق للأخبار.
https://asharq.com › culture ›
- الكون قبر لوحدتي، شعر: صفاء سالم اسكندر، دار أدب فن للثقافة والنشر-ط1، 2017.
