ستار ئەحمەد
له‌تیشكی چراكه‌م
دوو ورشه‌م راكێشا
له‌دیده‌ی په‌ڕه‌دا تۆوم كرد
كۆمه‌ڵێك په‌پووله‌ی باڵ سپی
له‌تریفه‌ی رووناكیا هه‌ڵده‌له‌رزین
نه‌بایه‌ك شه‌ونمه به‌فری بۆكردن به‌لانه
هه‌تاوێك نمه‌ی ئه‌شكی
له‌شیله‌ی گوڵانا نه‌مژی
چه‌ترێك له‌هه‌نسكی زوقم
ده‌روازه‌یه‌ك له‌نیگای كڕێوه
ئاسمانێك له‌نسرمی لوتكه‌یه‌ك خه‌مگین
نه‌بوونه به‌رواری ته‌مه‌نی
شیعرێكم هێناو
به‌رامه‌م په‌خشكرد
ده‌روونی تاریكی راچه‌نی
باده‌یه‌ك له‌خوێنی هه‌ڵاڵه
په‌ڕتووكێك له‌زریوه په‌یڤ
خه‌رمانێك له‌شنه‌ی ئه‌ستێره
هیوایه‌ك له‌بسكی كازیوه
چرۆیه‌ك له‌خه‌ناوكه‌ی شه‌وگار
سه‌رچۆپی سروودێكی نوورانیان گرت
چراكه خه‌نده‌ی پرشنگه‌زای
به‌دره‌خت به‌خشی
دره‌خشا وه‌ك دڵی شاعیران
بروسكه‌ی خوێناوی هه‌ڵڕشت
بۆرۆحی كوردستان