ئامادەکردنی: ئەرسەلان حەسەن

منداڵان لەبەرایی تەمەنیانبەشیعرئاشنادەبن. شیعر، بەشی سەرەکی جێگەسەرنجی ئەدەبی منداڵانپێکدەهێنێت. شارەزایان باوەڕیانوایەشیعر کاریگەرییەکی گرنگی لەگەشەکردنی مێشک و فیکری منداڵاندا هەیەو ڕێگاکانی خەیاڵ، داهێنان و بیرکردنەوەیان بۆدەکاتەوە. فێربوونی زمان، لەسەرەکیترین سودەکانی شیعرە بۆ منداڵان، چونکە کێش و سەروای شیعر، ئامرازێکی کاریگەرن بۆبەهێزکردنی توانای زمان، دەربڕین و وشەکان، فێربوونی زمان بۆ منداڵان سەرنجڕاکێشەرتر و ئاسانتر دەکات.

شیعری زمانی دایک

منداڵ، پێش تێگەیشتنی لەچەمکەکان، ئاشنای دەنگ و ڕیتم دەبێت. شیعر، بە پێکهاتەی میوزیکی زمانییەکەی، هاوکاری منداڵە بۆئەزمونکردنی ڕێکخستن و دووبارەبوونەوە و مانا.ئەم ئەزموونە، نەک هەر یادەوەری بیستن و زارەکی بەهێزتر دەکات، بەڵکوڕیشەی زمان و توانا مەعریفییەکەی بنیات دەنێت.

بەهێزکردنی یادەوەری بەئەزبەرکردنی شیعر

شیعر بەهۆی کێش، سەروا و ڕیتمی تایبەتی خۆی، فێربوون و بیرهێنانەوەی زانیاریی ئاسانتردەکات. منداڵان بەدووپاتکردنەوەی شیعری کورت، توانای یادەوەرییان بەهێز دەکەن. تووێژینەوەکان دەریانخستووە فێرکردنی چەمکەکان بەهۆی شیعرەوە، بابەتەکە لەمێشکی منداڵاندا زیاتر دەهێڵێتەوە.

ڕۆڵی شیعر لەفراوانکردنی وشەسازیدا

خوێندنەوە و دووپاتکردنەوەی شیعر،منداڵان فێری وشەی نوێ و هانیاندەدات هەست، بیرۆکە و پێویستییەکانیان باشتر دەربڕن. شیعر منداڵ بەپێکهاتە و نەحو سەرفی زمانی کوردی ئاشنادەکات. بێ فێرکردنی ڕێزمانێکی وشک.

واتا فێربوونی زمان، لەڕێگەی چێژ و ئەزمونەوە. بەخوێندنەوە و ئەزبەرکردنی شیعر، منداڵان ئاشنای وشەی زیاترو فێری شێوازی ڕاستی بەکارهێنانی وشەکانیاندەبن. شیعر وادەکات منداڵان هەستوسۆزیان باشتر دەربڕن و لەگفتوگۆی ڕۆژانەدا وشەی جۆراوجۆرتر و وردتر بەکاربهێنن.

ڕۆڵی شیعر لە پەروەردەکردنی خەیاڵ

شیعر، جیهانێکە لەوێنە زەینییەکان، میتافۆر و خەیاڵی ورد. منداڵان بە گوێگرتن یان وتنی شیعر دەچنە ناو جیهانێکەوە کە داهێنان نەک هەر ڕێگەپێدراوە، بەڵکو پێویستە. شیعر بەزمانی سادە، بەڵام خەیاڵ وروژێنەر، وا لەمنداڵان دەکات لەگۆشەی نوێوە دنیا ببینن.

پەیوەندی نێوان شیعر و زیرەکی سۆزداریی

بەگشتی دەربڕینی سۆز لەمنداڵاندا،پەیوەستە بەسنورداربوونی زمانەوە. شیعر ئەوسنورە تێکدەشکێنێت. شیعری منداڵان بەهۆی ئاواز، میتافۆر و گەمەی زمانی، ڕێگەدەدات منداڵان هەستە ناڕوونەکانیان دەرببڕن. بەدەربڕینێکیتر، شیعر زمانی هەستوسۆز بەمنداڵان دەدات.منداڵێک هەستی ترس، وروژاندن، توڕەیی، یان شادی لە شێوەی شیعردا دەرببڕێت، پردی پەیوەندی نێوان هەست و وشە دروستدەکات، ئەوە لێهاتوییەکی گرنگە بۆ گەشەکردن و زیرەکی سۆزدارییان.

ڕۆڵی شیعر لەناسنامەی کولتووریدا

کاتێک منداڵان بەشیعری سادە ئاشنادەبن، لە ڕاستیدا ڕیشەیەک لە کولتووری خۆیدا دەدۆزێتەوە. ئەوجۆرە شیعرانە نەک تەنها ئامرازێکن بۆ فێربوون، بەڵکو بەشێکن لەیادەوەریی مێژوویی و کولتووری منداڵان، کە لەداهاتوودا، هەستی سەربەخۆیی و ناسنامەی زمانەوانی بنیات دەنێت.

چۆن شیعر بهێنینەناو ژیانی منداڵەوە؟

  • چیرۆکگێڕانەوە بە شیعر: ئەوچیرۆکانەی بەزمانی شیعر دەنووسرێن، زیاتر سەرنجی منداڵان ڕادەکێشن و باشتر لەمێشکیاندا دەمێنێتەوە.
  • فێرکردن بەهۆی یارییەوە: یارییەکانی شیعرخوێندنەوە، پێشبڕکێی شیعری یان شیعر وتن بەگۆرانی لەکاتی چالاکی جەستەیی.
  • هاندان بۆ شیعر نووسین: داوا لەمنداڵان بکەین شیعر بنووسن، تەنانەت ئەگەر زۆر سادە و پڕلەکەموکوڕی بێت. ئەو بارهینانە، مێشکی منداڵان چالاک و داهێنەر دەکات.

گوێبیستی شیعر بەمیوزیکەوە: شیعرەکانی منداڵان بەمیوزیکی گونجاو، کاریگەرییان لەمێشکی منداڵاندا زۆر قووڵتر دەبێت.

پراکتیزەکردنی شیعر یان مەشقی شیعر

ئەگەر شیعر تەنها بەهۆکارێک بۆ سەرگەرمکردنی منداڵان بزانین، ئێمە چاوپۆشیمان لەتوانا قووڵەکانی مەعریفی، زمانەوانی، سۆزداری و ناسنامەیی کردووە. شیعر مەشقێکی نائاگاییە لەچاندنی زمان، یادەوەری، خەیاڵ، شوناس و تەنانەت بیری ئەبستراکت.

لەجیهانێکدا کە منداڵان بەرەوڕووی زانیاریی خێرا، وێنەی بێماناو زمانیلاوازدەبنەوە، شیعری باش دەتوانێت وێستگەیەکبێت بۆقووڵایی، سەرنج و هەست و مانا.

adabiyatfarsi.com


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا