ستار ئەحمەد
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌گرمه خۆم
وشه‌كانی له‌به‌رگی نه‌به‌ردی ده‌درووم
لاپه‌ڕه‌كان بۆ سڕینه‌وه جێده‌هێڵم
ناونیشانێك له‌به‌خشنده‌یی
بابه‌تێك بۆ سه‌ربه‌ستی
ده‌ده‌م له ته‌وێڵی دهرگاكهتان
كراوه‌بێ وه‌كوو نیگات
بڵند به شێوه‌ی گردهمهند
بزێو بێت چوون دڵی ئێمه
پیته‌كان له‌بناری ویژدانا دهنوێنم
خه‌ون بۆ ماچ و
چه‌ك بۆ قه‌ڵه‌مێك ده‌شكێنم
به‌ناخی به‌فرا رۆده‌چم
شوێنپێت ده‌خه‌مه رسته‌وه
زوڵفت ده‌كه‌م بهفاریزه
هه‌ناسه‌م به‌خوێنم ره‌نگ ده‌كه‌م
تابلۆیه‌ك له‌گڵ ده‌كێشم
ئاشتی ئاڵا‌و
ده‌روون پایته‌ختی جوانی بێت
پێستم له‌جه‌سته‌م دادهماڵێنم
شیعر له‌رۆحم ده‌رده‌كه‌م
جڵه‌وی وشه به‌رده‌ده‌م
په‌رچه‌می ئاو راده‌كێشم
به‌ره‌و دورگه‌ی رووناكی و گوڵ
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌خوێنم وه‌رده‌ده‌م
هه‌ڵوێست ده‌ده‌مه ناونیشان
په‌نجه‌كانم به‌قژت هه‌ڵده‌واسم
بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌كان
بمكه‌ن به‌تۆ
له‌نێو رۆژا
مه‌مكی ئه‌ستێره‌كان بمژم
تۆ بڵێی بهمووژهی خامه
نه‌خشه‌ی هه‌ناوت بكێشم
ناخی قه‌ڵه‌میش بپێوم
یاخود له‌جێی وشه‌و راستی
هه‌نگاوم به گولله ده‌سپێرن
مین له‌ژێر پێم ده‌نێنه‌وه
ده‌ترسم خاك
له تابلۆی ره‌نگا كوێر بێت و
له‌م نیشتمانه‌دا
جێگای من و تۆ نه‌بێته‌وه