له تێڕامانه شیعریه‌كان
____________ مودریک ژاڵی
1
ئه‌م دڵۆپه فرمێسكه بچووكه‌یه
ده‌ریاێكه:
له‌نیگه‌رانییه‌كانی خۆشه‌ویستی!
2
ئه‌م په‌پوولانه، چه‌ند بچووكن
چ گه‌وره‌ن له ستاتیكا!
3
ئه‌م گه‌نده‌ڵ و مه‌نده‌ڵ و
كاربه‌ده‌سته
ورگ زلانه
به‌س خودا ده‌زانێ
كه‌له هه‌رزن وردترن!
4
هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه
شارستانی و
ته‌كنۆلۆژیایه
ناكاته
ده‌نكه مروارییه‌كی خۆشه‌ویستی !!
5
ئه‌م دارچناره
چه‌ند راست و ره‌وان
قامه‌تی بۆسه‌ر چووه
به‌ڵام
ناگا به‌قامه‌تی، كورتی باڵای تۆ!
6
جریوه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه‌ی
تاقی ئاسمان
نابن به‌جریوه‌ی
چاوه بچكۆڵه‌كانی تۆ!
7
له ئامێزی تۆدا
ده‌ستنوێژیشم نه‌ده‌شكا
چونكه وه‌ك په‌پووله پاك ده‌بوومه‌وه
له‌گوناهه‌كانی سه‌ربه‌رماڵ!
8
ئه‌و رۆژه به‌سووڕه‌تی فرمێسكه‌كانم
ماره‌م كردی
به‌مۆسیقایه‌كی حه‌زینه‌وه
ده‌ستی یه‌كترمان گرت
ته‌ڵاقت وه‌ر نه‌گرتووه
ئه‌ی ئێستا له‌كوێی؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
14/6/2014