
كەریم دەشتی
سرووشت جوانیی به تۆ به‌خشیوه
وه‌ره تۆش خۆت ببه‌خشه به من
منیش خۆم ئه‌به‌خشم به كانی
كانییش خۆی ئه‌به‌خشێته جۆبارێ
جۆبار‌یش خۆی ئه‌به‌خشێ به ڕووبارێ
ڕووباریش خۆی ئه‌به‌خشێ به ده‌ریا
ده‌ریاش خۆی ئه‌به‌خشێ به زه‌ریا
ئا به‌مجۆره هه‌تا ماوین هه‌ڵئه‌ڕژێین
به‌ره‌و هه‌موو سه‌ر زه‌ویه‌ك ئه‌چینه‌وه
دواجار تێكه‌ڵی هه‌موو زه‌ڕڕه‌یه‌كی
ئه‌م هه‌بوونه ئه‌بینه‌وه