تاشه‌ی چیاكانم شكاند
شووره‌ی زێدم پێهه‌ڵێنا
کەریم دەشتی
ئه‌و ده‌مانه‌ی مه‌ل به شه‌ونمی جریوه
نه‌رمه گیای سه‌ر دڵی زێدی ئه‌خسته سه‌ما
ڕووبار به هاژه‌ی شه‌پۆلی
كه‌ناره‌كانی مه‌ست ده‌كرد
له نێو وه‌رده شینه‌كاندا ئاجیله‌ی سپیم ئاو ده‌دا
له لووتكه‌كان لانه‌ی هه‌ڵۆم
پڕ له تریفه‌ی مانگ ده‌كرد
به نیو سه‌خته‌ندازه‌كاندا تووتنی مه‌رگم ده‌سووتاند
گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وبه‌ری ئاوه دووره‌كان
له نێو ره‌وه‌زه سارده‌كان
جلی به‌فرم له‌به‌ر ده‌كرد
سه‌خته‌نداز و له‌مپه‌رم ته‌خت كردووه
ڕێگاكان هه‌ندێ جار ده‌چوونه‌وه سه‌ر تاته و تابووت
ڕێیێ نه‌بوو بچێته‌وه ناو باخه‌كانی ئازادی
جارێ نه‌بوو ئه‌و ڕێیانه نه‌چنه‌وه سه‌ر كانی ژه‌هر
به‌ردم له‌سه‌ر به‌رد داناوه
ده‌ستم نه‌گه‌یشته سێوی ئاڵ
شه‌وم له‌سه‌ر شه‌و داناوه
چیرۆكی تۆ ته‌واو نه‌بوو
تا دێ درێژ ده‌بێته‌وه
به هه‌زاران جار ئاگری ماڵی خواكانم دزیوه
ناو دڵت گه‌رم كه‌مه‌وه
له تاوێری ئاڵتوونی چیاكاندا
په‌یكه‌ری ئازادییم تاشیوه
بۆوه‌ی جارێ نووری ته‌به‌شت بخۆمه‌وه
ملیاره‌ها خه‌ونی خوێناویم بینیوه
ئاوی هه‌موو چیاكانم خواردۆته‌وه
ناوی هه‌موو ته‌لانه‌كانت ده‌زانم
ته‌می هه‌موو ترۆپكانم له‌به‌ر كردووه
تا قوومێ ئاوی ژیانت بۆ بهێنم
په‌لكه‌نانی سه‌ر به‌رده‌كانم خواردووه
له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندان گریاوم
گیا‌و گۆڵی به‌نده‌نه‌كانت ده‌ناسم
زیدم هه‌موو كێوی سه‌خت و خانوو‌ی قوڕن
كانیم هه‌مووی گه‌وهه‌ری سپیی و مه‌ڕمه‌ڕن
دایكه‌كانم ئه‌وه‌نده‌یان شین گێڕاوه
بیناییان پێ نه‌ماوه
تا گه‌یشتوومه‌ته ئێره ساڵم له‌سه‌ر ساڵ داناوه
ئێره زێدی جوانی منه و خاكم بۆ باران كێلاوه
به‌دوای تۆدا
كاتێ له باتی خه‌مگینی دڵنه‌واییت ده‌نایه جێی
له‌باتی تاقانه گوڵێ تۆ چه‌پكه‌نه‌ت ده‌خسته ڕێی
چه‌ند جوان بووی كه لافاوت راده‌گرت و
نه‌سیمی نه‌رمت ده‌هێنا
كه زریانت به‌ند ده‌كرد و
جۆگه‌و جۆبارت بار ده‌كرد
ره‌شه‌باكانت راده‌گرت
نه‌رمه بارانت ده‌هێنا و
ڕێحانه‌ت بۆ شار بار ده‌كرد
ئێستا ڕۆحت پڕ ئاگری خه‌فه‌ت بووه
نه‌ده‌زانی جوانیی چییه
نه ده‌زانی بۆن و به‌رامه‌ی خاك چییه
ئه‌ی گوڵه‌كان چییه دوای تۆ ؟
ژیان چییه