كەریم دەشتی
١
زۆرجار چوومه‌ته چیاكان
ئاوم له‌سه‌ر تاوێره‌به‌رد خواردۆته‌وه
بیرم له‌وه كردۆته‌وه هه‌رچییه‌ك من دایئه‌ڕێژم
به نێو سه‌خته‌ندازی ژیان
ناگا به‌به‌رزیی ئه‌و لووتكه‌ی
سرووشت بڕستی پێداوه
هه‌ربۆیه‌ش بڕیارم داوه
به‌رزیی بكه‌م به‌نیشتیمان
2
زۆرجار به‌سه‌ر به‌نداوه‌كاندا وه‌ستاوم
بیرم له‌وه كردۆته‌وه چی بنووسم
ناگا به جوانی ئه‌و تیشكه‌ی
هه‌تاو ئه‌یڕێژێته ناو ئاو
هه‌ربۆیه‌ش بڕیارم داوه
هه‌ر گه‌وهه‌رێ دایبڕێژم
ئه‌بێ گه‌ش بێ وه‌ك تیشكی ناو دڵی هه‌تاو
3
چوومه‌ته ناو كۆڕی مه‌ستان
پێكی خه‌ستم خواردۆته‌وه
بیرم له‌وه كردۆته‌وه چی بنووسم
ناگاته مه‌ستی كاسه‌یێ شه‌رابی سوور
هه‌ربۆیه‌ش بڕیارم داوه
به‌شه‌رابی جاویدانی
زه‌یتی شیعر داگیرسێنم
4
زۆرجار بوومه‌ته میوانی ناو ده‌ریاكان
مه‌له‌م له‌گه‌ڵ په‌ری خه‌یاڵم كردووه
بیرم له‌وه كردۆته‌وه
چی بنووسم به دڵ و دا‌و
ناگا به شه‌وقی ئاوه‌كان
هه‌ربۆیه‌ش بڕیارم داوه
شیعر پڕكه‌م له خووڕه‌ی ئاو
5
چوومه‌ته ناو دڵی سپی مانگه‌شه‌وان
بیرم له‌وه كردۆته‌وه چی بنووسم
ناگا به زیوی ئه‌و به‌فره‌ی
تریفه ئه‌یبه‌خشێ به تاشه‌ی چیا
هه‌ربۆیه‌ش بڕیارم داوه
جه‌وهه‌ری شیعرم تریفه بێ
كه‌روێشكه بكا وه‌ك گیا