بڕیار عەبدولڕەحمان- ڕواندز

ئێوارەی ڕۆژی شەممە  ٢٠٢٤/٥/٢٥ کتێبخانەی گشتی ڕواندز بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی عەلی مەکتەبە ئێوارە کۆڕێکیان بە بۆنەی یادی ٩٨ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری زاری کرمانجی لە لایەن مێژوونووس و ڕۆژنامەوان (حوسێن حوزنی موکریانی)، بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ( مەغدید حاجی) ڕێکخست. 

(دکتۆرە کوردستان موکریانی) و (ئازاد گیو موکریانی) وەک بنەماڵەی حوسێن حوزنی و هەریەک لە قایمقامی قەزای ڕواندز و بەشێک لە دام و دەزگا حکومیەکان و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران بەشداری ئێوارە کۆڕەکە بوون.

تێیدا کۆڕگێڕ بابەتێکی لەسەر ژیان و کارەکانی (حوسێن حوزنی موکریانی) پێشکەش کرد. لە لایەن ئامادەبووانیشەوە لەسەر بابەتەکە گفتوگۆ کرا و بە سەرنج و پرسیارەکانیان ئێوارە کۆڕەکەیان دەوڵەمەند کرد. هەریەک لە دکتۆرە کوردستان و مامۆستا مەغدید حاجی وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.

 

May be an image of 8 people, people studying and text

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا