لە چەند پەیڤێکدا.

لای کۆڵبەرێ
سبەینێ چی دەگەیەنێ
ڕۆشتن بەسەر مین و
دەستڕێژی گوللەدا

لای بەندییەک
وەستانە لە سەرەی مەرگ و
سەکۆیی ڕەشی سێدارەدا

لای دایکێکی جگەرگۆشەئەنفالکراو
هاتنەوەی زارۆکانێتی
لەگەڵ پرشنگی خۆرەتاو!

لای مووچەخۆر
مووچەی فەوتاو

لای سیاسیییێ
تەکنیکی نوێ
بۆ  دزینی نەوت و دراو!

لای دڵدارێ
ژیان لە ڕامووساندایە
لای قەرزارێ
سبەینێ و ئەمڕۆ وایە!

لای بانگخوازێ
هونەری تازەی فریوودان
بردنی کیژی ئیماندار
بۆ جێژووان!

لای شاعیرێ
سبەینێ چ دەگەیەنێ؟
خەون و هیوا
جوانی و بڕوا

خەونی 
ڕۆنانی دنیای نوێ
دنیایەک،
 پەپوولە و کۆتر و 
منداڵ بێترس
 تێیدا بنوێ!

سەرزەمینێ
بە شکۆوە مرۆڤ
تێیدا بژی و بمرێ!


جەمال حەمید
حوزەیرانی 2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا