ئا/ بڕیار عەبدولڕەحمان
کتێبی (شتێکت پێدەڵێم بەختەوەرت بکات) لە نووسینی سارا عەبدولڕەحمان ، لە لایەن ئاشنە محەمەد کراوەتە کوردی. خانەی (کولتوور) چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
نووسەری کتێبەکە خەڵکی سعودیەیە و توێژەری بواری دەروونناسیی و گەشەپێدانی خود و هاندانە، خاوەن چەندین بەرهەمی چاپکراوە. ئەم بەرهەمە لە بواری گەشەپێدانی مرۆییە، چەندین ناونیشان و بابەتی گرینگ و کورت و پوختی لە خۆگرتووە.
ئاشنە محەمەد دانیشتووی شاری ڕواندزە، پیشەی پارێزەرە، دەستەی دامەزرێنەری خوێنەرانی ڕواندز بووە. ئەمە یەکەم بەرهەمی ئەم وەرگێڕەیە.