
1
ده‌گه‌ڕێم ده‌ستم له پرچى هه‌ور گیر ده‌بێ
بارانێ توندوتیژ داده‌كا
پێم ده‌ڵێ پاییزان گۆرانی
بۆ گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌ختی من بڵێ
نهێنیم گه‌وره‌یه
په‌رچه‌می ڕه‌وه‌زه شاخه‌كان
له خوێنی پرسه‌دا ئاڵ ده‌كا
ده‌گه‌ڕێم ده‌ستم له ئاگری چرایه‌ك ده‌سووتێ
پێم ده‌ڵێ پاییزان با ڕاگره
بالۆره‌ی منی هه‌ڵگرتووه
پیتی لێ فڕاندووم
نه باران ئه‌مجاره داده‌كا
نه ئاگر كوخته‌كه‌م ئاڵ ده‌كا
ئاوازم پڕ گریه و ناڵه‌یه
وه‌ردی ئه‌و دڵه‌ی تۆ پڕ له باران ده‌كا
2
ده‌گه‌ڕێم كتێبێ ده‌ستی دیدگا‌م ده‌گرێت و ڕاده بێ
ده‌مباته دره‌ختی ساماڵ و وشه‌ی ئاڵ
پێم ده‌ڵێ گوڵاڵه‌ی ڕوومه‌تی ئۆرفیوس
نه‌ماوه و هه‌ڵوه‌ری
په‌ندور و سێتاكه‌ی ژێر په‌نجه‌ی
كه‌وته سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریای قووڵ
بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌و ئاوازه‌ی
له ژێی ئه‌و په‌ندوره هه‌ڵده‌چێ
بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌و گۆرانییه نه‌مره‌ی
له ده‌می شه‌پۆلا گڕ ده‌گرێ
نه ده‌نگم دۆزیه‌وه
نه په‌ندوری ئێواره‌ی شاعیریش
من و ئه‌و دڵه‌ی خۆم چووینه‌وه
ئه‌و گۆڕه‌ی هی جه‌سته‌ی مێژووه
3
ئێستاكه له ده‌ریای بێ ته‌هی شیعری ئاڵ
هه‌ستێكی بێ باڵم
ئه‌ستێره‌ی خه‌فه‌تم ڕه‌هێڵه ونى كرد
ئای میداس په‌شیمانی خۆته بۆته زێڕ
كۆرپه‌كه‌ت ڕوومه‌تی شه‌وبۆی
خۆی بۆ مه‌ستیت كرده خێر
ته‌لارت په‌یكه‌ر و داستانی بێ گیانه، بۆ ناگری؟
په‌شیمانم له ئاره‌زووی خۆم
بمده‌وه سروشتی جارانم
با هه‌ناسه‌ی ساردم تێكه‌ڵی زه‌مه‌ن بێ دێڕ به‌دێڕ
4
باڵیگرت ئه‌وه‌تا شین ده‌چێ
تێكه‌ڵی ساماڵی شین بووه
ده‌نووكی سوور ده‌چێ و
تێكه‌ڵی ئاقيقى سوور بووه
له كوێیه گراوم من خوێنم ده‌سووتێ
له نادیاری شووشه‌ی سیمایا
بڵندیم كه‌وتۆته خه‌ره‌ندی نه‌ویان
لووتكه‌شم ده‌سووتێ له زه‌وی
ئه‌شكی هه‌ردوو چاوم
تێكه‌ڵی پشكۆی گه‌رمی ده‌روون بۆته‌وه
ئه‌و سه‌ره پڕ باره و ئه‌و دڵه پڕ سۆزه‌م
یه‌كتری ناگرن
بوومه‌ته دوو جه‌سته
جه‌سته‌یه‌ك ئاوه‌ز و ئه‌ویتریان سۆزه
له میانی په‌ره‌نگ و كڵۆ به‌فری په‌ڕۆ
په‌ڕی ئاڵه‌كۆكه برینم
تا په‌ڕه‌نگ ده‌سووتێ
به‌فر ماڵاواییم لێ ده‌كا و ده‌بێته شلێوه
هه‌وره‌كه‌ش داده‌كا و لافاویش هه‌ڵده‌كا
ته‌مه‌نم دیماهی ده‌به‌خشێ
5
ڕه‌وێ مه‌ل دره‌ختی ماڵه‌كه‌میان داگرتووه
كامه‌یان ئه‌سپى ئه‌و دڵه ته‌نگه‌ى منه با تاودا
ده‌گه‌ڕێم
ده‌ستم له پرچى هه‌ور گیر ده‌بێ و بارانێ داده‌كا
ده‌یگه‌مێ و نایگه‌مێ، هه‌موویان باڵده‌گرن
بۆ ئه‌وبه‌ر هه‌ڵده‌فڕن
كچه‌كه‌م باڵی گرت ئه‌وه‌تا شین ده‌چێ و
تێكه‌ڵی ساماڵی دوور بووه
ده‌نووكی سوور ده‌چێ و تێكه‌ڵی ئاسۆگه‌ی
بێ په‌نا و سوور بووه
دیوانی كازێوه به‌رگی یه‌كه‌م
کەریم دەشتی
