
محەمەد تەها حوسێن
لەپڕ ڕابوو لە خەوێکی و
دیقەتی دا؛
سێبەری ئەو لە هەرچی نیسێ
لەم دنیایە هەیە
بەرزتر و بەرینترە.
دەست بۆ پۆلووە ئاگرەکانی دۆزەخ دەبا و
نایسوتێنێ...
دەم بە ڕووباری شەرابی بەهەشتەوە دەنێ؛
هیچ مەست نابێ.
لەگەڵ هەرچی حۆری هەیە دەست لەملانە؛
ئاوێزانە.
شەهوەتی؛
هەرچی ژنی دنیا هەیە،
وەک چرا پەپوولەکان؛
لەدەوری خۆی دەپڕژێنێ،
بێ ئەوەی یەک مووی سمێڵی ببزوێت و
یەک هەناسەی سارد هەڵێنێ.
تیچاوەکانی؛ خەیاڵی حەزیایەکن؛
لە چاوی دایکە کۆستکەوتووان
دەبنە فرمێسک،
بە کوڵم و لالووتی هەمووان دێنە خوارێ.
ئای کە خەوتن دەمترسێنێ؛
لا کەلەکان وەردەگێڕم؛
نەکا خەونێ بمباتەوە لێوار سەڵتەنەتی ئەو...
بمخاتە نێو خەیاڵی ئەو،
زمانی ئەو،
دەنگی ئەو و هاواری ئەو
