
ڕۆژ هەڵەبجەیی
مۆم/ باوەشی پەروانەکانە ،
دواتر هەڵمەتێکە بۆ سووتان !
باڵندە/ درەخت دەبێتە چەتریان ،
دواتر بانگەوازێک بۆ کوشتنیان !
ئاو/ گۆرانی ئاوەدانی دەڵێت،
دواتر سەرخۆشە بە قریوەی کەلاوەکان !
باران/ زەوی پڕ دەکات لە پێکەنین،
دواتر لافاو لە پریاسکەیەکدا گریان !
شیعر/ ئالوودەبوونە، تا دوا پێکی مەستبوون
دواتر ئەم عیشقە کوشتنی مەعشووقە !
جەنگ/ تێکشانی شعوری مرۆڤە تا هیچ بوون،
دواتر چەپڵە لێدانی تەمتوومان !
تراویلکە/ درۆ کردنی چاوە گەیشتن بەشەپۆلی ئاو،
دواتر هەر تێناگەین وشکایی ئاژاوەیەکە لە خنکان !
11/9/2026
