بێكەس حەمە قادر
ئه‌مڕۆ پێكه‌وه
ته‌ماشای كتێبمان كرد
ئێواره‌یه و
من یه‌ك به‌یه‌ك چاو له كتێبان ده‌گێڕم
كۆڕێك به‌رانبه‌رم به‌ڕێوه ده‌چێ
من دڵی براده‌رێكم ده‌شكێنم
ئه‌و ته‌ماشای كتێب ده‌كات
قاوه ده‌خواته‌وه و جگه‌ره ده‌كێشێ
من ماوه‌یه‌كی كورت له ژیانم ماوه‌و توڕه ده‌بم
له فڕینی خێرای فڕۆكه و په‌پوله
له رۆیشتنی تیژی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
له زوو گه‌یشتنی میلی كاتژمێره‌كه‌م
له یه‌كه‌وه بۆ شه‌شی ئێواره
له‌په‌له‌كردنی خواردنی حه‌ب و ده‌رمانی ماوه به‌سه‌ر چوو
له ئاوی ساردی كه‌ڵله ته‌زێن و پرته و بۆله‌بۆلی ژن
ئه‌وه‌ی له ژیانی من ماوه
زوو زوو توڕه ده‌بم
خواردنی زۆری میوه
لای ئه‌وانه دانه‌نیشم جگه‌ره ده‌كێشن
شه‌وانه زوو هه‌لبستم و چاوه‌ڕێی هه‌لاتنی خۆرهه‌لاتن بكه‌م
به‌یانی زوو زوو له‌به‌ر خواردنی حه‌به‌كانم
له‌تێك سه‌موون یان نانی تیری بخۆم
چایه‌كی تاڵ و له قاوه‌خواردنه‌وه دوور بكه‌ومه‌وه
ده‌ڵێن قاوه خواردنە‌وه بۆ ئارامی باشه
دكتۆره‌كانی من لێیان قه‌ده‌غه‌كردووم
من تێ ناگه‌م بۆچی ده‌بێت
من توڕه نه‌بم
بۆچی ده‌بێت كه‌ناله‌كانی تیڤی زوو زوو نه‌گۆڕم
ئه‌و ماوه كورته‌ی له ژیانم ماوه
حه‌زده‌كه‌م به دڵی ئه‌وانه بژیم
كه خۆشم ده‌وێن و توڕه‌یان نه‌كه‌م
ئێواران زوو نه‌چمه‌وه وحه‌ب و ده‌رمان توڕ هه‌لده‌م
ئه‌وشتانه‌ی دوور له ژنه‌كه‌م كردوومه
هه‌مووی بۆ بگێڕمه‌وه