نووسینی : عەباس داودی 

ئیشقی تۆ 
فێری کردم ئارام بگرم
خۆم بسپێرمە ساتەنادیارەکانی چاوەڕوانی 
هەنگاوەکانی تەمەن 
رووخساری بە ساڵاچوویەکی گرتووە
 پشت چەماوە، بینایی لێڵ
شێواو و غەمگین
میلی کاتژمێرەکە
بۆ نیگایەکی شەرمنت هێدی هێدی
 شێتۆکە ئاسا ڕەپ ڕاوەستاوە
 راست و چەپ دەڕوانێت
لە ترس و ئەگەری هاتن و نەهاتنت
 ئەم گەشتەت زۆری خایاند
 کەچی هەر دەرنەکەوتی 
دەبێرەوە
 جارێکی تر لە ژوانێک دا 
 کراسێکی بۆنداری بەهاری لە بەر بکەین و
یەکدی بخوێنینەوە 
لە ئامێزی پر سۆزدا بتوێینەوە 
تا درەنگانێ ســـەما بکەین
شیعرێک بە باڵای ئەویندا یاداشت بکەین
ئەمە چ تەمێکە رێگەی لێ گرتووی 
ئەم هەورازە نەبڕایەوە
دوێنێ بە هاژەی تاڤگەکان دەسپێری 
تاوانم چی بوو
 دەستت بە گومانەوە گرتووە
 بێئاگا لە ســـووتانی شــەم
تەنیایی هەناسەی تەنگەتاو کردم
 کوا نامەیەک.. هەواڵێک 
پەیامێک بۆ دڵنەوایی...؟!
..........................................................

ئیشقی تۆ
 فێری کردم لە پاڵ دارکالیپتۆزێکدا 
رۆح بە چاوەڕوانی ببەخشم
 بۆم بویتە نان و ئاو 
بگریم زیاتر تا چاو گرتی کاو
 شەکەت و بێزار هەناو 
ئەمێستا رەشەبا لەنێوەڕۆدا
 شەن و کەوم پێدەکات و
فرمێسکی بێدەنگی سەراپا داگیرم دەکات 
تاریکی شەو 
بوار نادات بەر پێ ببینم 
چاویلکەکەم تەڵخ و درزی تێکەوتووە
 دەرۆزەی رووناکی دەکات
 گومانی مەرگ دەکەم 
مەوداکان لێکتر دوور دەکەونەوە
 ویستی بەخشینی ماچێک ناکات
 خۆ متمانەم پێت بەخشی
 مخابن بە سەر پەراسووەکانمدا 
ئازارت بەخشی 
نمەک حەرام بووی
 وات دەزانی بووکەڵەی حەزەکانی
 چێژێکی ژوانم
 دەڕۆیت و ویستت خنکاندنی گوڵەکانە
 هەڵپرووکانە لە نێو لەپــدا 
ئیشق بەڵایە بەخشین دەخوازێت
 لە بیر ناچی و لێم نابیتەوە 
رۆژانە بە رۆحی شەکەتەوە
 سەر رێگای پەیمان و ژوانی
 دوێنێ دەگرم
 چاو کاو دەکات لە دووریت
 تاکەی لەم کاولستانەوە بنۆڕمە تراویلکە..؟! 
ئەم دووڕیانە دەمکاتە شێخی ســـەنعان 
بژیم بە بێ گیان


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا