بەختیار شەعبی
پێش چل رۆژ شێرە ئافرەتێکی شیوعی هەولێری ، کە ئەویش دکتۆر سامیە شاکر سادق ناسراو بە ( مەشخەڵ) بەجەستە بە جێی هێشتین و، خەمێکی گەورەی لەسەر دڵی ڕێبوارانی رێگەی نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار دانا ....
دیارە باسکردنی خەبات و تێکۆشان و ماندووبوونی دکتۆر سامیە هێندە ئاسان نییە و، بەڵکو ناکرێت لە نووسینێکی وەها کورتدا هەقی خۆی بدەینێ .....
بۆیە لێرەدا زۆر بەکورتی باسی ڕاستگۆیی و دەستپاکی ئەو کادیرە شیوعییە نەمرە دەکەم .
هەروەک هەموو لایەکمان دەزانین کە دکتۆر سامیە کادیرێکی پێشەکەوتووی حزبی شیوعی بوو، هەروەها لە گەڵ کۆمەلێک هاوڕێی پێشەنگی حزبمان لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا بۆ (دوو خول ) نوێنەری حزبی شیوعیی عیراق بوون لە ئەنجوومەنی یاسادانان .
ئەوی جێگای شانازیی سەرجەم شیوعییەکانە و پێێ سەر بڵندین ، دەستپاکی و  و بەکارنەهێنانی پێگە و دەسەڵاتەکەیان  بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و خانەوادەکەیان ، بەواتایەکی دیکە ، تێوەنەگلانیان لە گەندەڵی و پیسخۆری ، کە هەتا نەیارەکانیشیان سەرسام کردبوو، ئاخر ئەوان زۆر بە ئاساندی دەیانتوانی ببنە خاوەن پارە و زەوەی وڤێلاو سەیارەی گرانبەها و پاسەوان ،بەڵام ئەوان خەباتیان بۆ خۆشگوزەرانی گەلەکەیان دەکرد نەک بۆخۆدەوڵەمەندکردنی خۆیان و خانەوادەکەیان .... !
لای ئەوان شیوعیەت بەرلە هەموو شتێک دەستپاکی و ڕەەوشت بەرزیی و دڵسۆزی بۆ گەل ونیشتمان و حزبەکەیان بوو!
دکتۆر سامیە لەماوەی شەش ساڵی کارکردنی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانان ، وەک کادیرێکی شیوعی دەست پاک کارەکانی ئەنجام دەدا ،  رۆژێکیش نەک تەنها پێگە یان دەسەڵاتی بۆ بەرژەوەندی خۆی وخانەوادەکەی بەکارنەهێنا ، بەلکو مووچەکەیشی کە وەری دەگرت ، نیوەی بۆ حزبەکەی بوو، نیوەکەی تریشی بۆ خۆی و خانەوادەکەی.
دیارە ئەو کات وەها بوو نوێنەرانی حزبمان لە ئەنجوومەنی یاسادانان و جێبەجێکردن نیوەی مووچەکانیان بۆ حزبەکەیان بوو .
لەچلەی ماتەمینی دکتۆر سامیەی دەست پاک وڕاستگۆ و دلسۆز و  شیوعی سەرڕاست و زانست پەرست سەری ریزو نەوازشی بۆ دادەنەوێنم و پر بەقورگم هاواردەکەم دەڵێم : سڵاو لەو مەشخەڵەی کە تاهەتایە خامۆش نابێت ...


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا