گوڵاڵە سالح حەسەن

​لە جیهانی هاوچەرخی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییە خێراکاندا پرسی پاراستنی حورمەت و کەرامەتی تاکەکەس بە تایبەتی بۆ ڕەگەزی مێینە بووەتە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین بابەتە کۆمەڵایەتییەکان کە پێویستی بە چاوکراوەیی و هۆشیارییەکی بێپایان هەیە چونکە ڕۆژانە دەبیستین و دەبینین کە چۆن ژمارەیەکی زۆر لە کچان و ژنان بەهۆی متمانەی نابەجێ یان کەمئەزموونییەوە دەکەونە داوی فێڵباز و چەواشەکارانەوە ئەو کەسانەی کە دوور لە هەموو بەها و ڕەوشتە بەرزە مرۆییەکان و بێ گوێدانە پیرۆزی خێزان تەنها بۆ تێرکردنی ئارەزووە چەپەڵەکانیان یان بۆ دەستکەوتی ماددی سڵ لە چاندنی تۆوی تێکدان و وێرانکاری ناکەنەوە لێرەشەوە کچانی نیشتمان دەبێت ئەو ڕاستییە تاڵە بزانن کە کۆمەڵگە پڕە لەو مرۆڤە چاوبرسیانەی کە پەروەردەیەکی دروستی خێزانییان نییە و وەک ئەوەی خۆیان خاوەنی خوشک و دایک نەبن هەمیشە لە بۆسەدان بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانیان بۆیە یەکەمین و توندترین هەنگاوی خۆپارێزی ئەوەیە کە بە هیچ شێوازێک و لەژێر هیچ پاساو و گوشارێکدا وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی و خێزانی بۆ چات و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نەنێردرێت تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە ناسیاو یان زۆر نزیکیش بێت چونکە متمانەی کوێرانە لەم سەردەمەدا سەرەتایەکە بۆ کارەساتی گەورە و کۆتاییەکی ناخۆش کە ڕەنگە هۆکاری لەدەستدانی ژیانیش بێت هەروەها دیاردەیەکی تری مەترسیدار کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە بریتییە لە چوونە لای فاڵچی و جادووگەرە فێڵبازەکان کە بە ناوی چارەسەری کێشەکانەوە داوی شەیتانی بۆ کچانی ساویلکە دەچنن و دواتر لە ڕێگەی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی دیمەنەکان دەیانچەوسێننەوە کەواتە ئەرکی سەرەکی و یەکەمین لێپرسراوێتی دەکەوێتە سەر شانی خودی کچەکان کە عاقڵانە ڕەفتار بکەن و پەند و وانە لەو هەموو ڕووداوە دڵتەزێنانە وەربگرن کە ڕۆژانە لە دەوروبەرماندا ڕوودەدەن تا هەمیشە بە سەربەرزی و پارێزراوی بمێننەوە


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا