​ هه‌زاران لاوی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی گەنجانی حیزبی شیوعیی یۆنان (KNE)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٣٥ەمین کامپی دژە ئیمپریالیزم، سەرکەوتن بۆ سەر لوتکەی چیای مێژوویی ڤیتسی لە باکووری وڵات.
​ئەم کۆبوونەوە جەماوەرییە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە خەبات و قوربانیدانی شەرڤانانی گەریلای شیوعیی لە جەنگی ناوخۆی یۆناندا (١٩٤٦-١٩٤٩) ڕێکخرا.
بەشداربووان لە ڕێڕەوە شاخاوییە تەمومژاوییەکاندا، بە بەرزکردنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانی، ستایشی ئازایەتی و خۆڕاگری "سوپای دیموکراتی یۆنان"یان کرد. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ئامادەبووان بە دروشمەکانی "شکۆمەندی بۆ شەهیدان، سەرکەوتن بۆ گەلان و نەخێر بۆ ئیمپریالیزم" جەختیان لەسەر بەردەوامی ڕێبازی چەپ و دژایەتیکردنی هەژموونی هێزە ئیمپریالیستەکان لە جیهاندا کردەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا