
بە شێک لە میدیا کوردیەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ سێ شەممە ، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە به درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
120 ملیار دینارەی لە داهاتی نانەوت هەرێم مانگانه بۆ بهغداد رهوانه دهكرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە و مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئهویش لە بەرامبەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم"
بەڵام لە بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، کە لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە بڵاو کرایەوە، بە هیچ جۆرێک ئاماژەی بەو پرسە نەکردووە.
جگە لەوەش هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا، پشت ڕاستی ئەو هەواڵەیان نەکردووەتەوە.