
حزبی شیوعیی کوردستان، لە ڕاگەینراوەکدا ئاماژە بەوە دەکەن: ئامادەکاری دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی چالاكییەكان، بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و كرداری شانبەشانی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە: ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان
ڕۆژی سێ شەممە، 20/1/2026، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان، لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا، لەو بارەیەوە ئەم هەڵوێستانە بۆ ڕای گشتی و رێكخستەكانمان، ڕادەگەیەنێت:
ڕۆژئاوای كوردستان لەبەردەم هێرشێكی داگیركاری و شەڕێكی سەپێنراوە، بە سەركردایەتی هێزە توندڕەوەكانی ئەحمەد شەرع و بە پیلانێكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی .
ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو پلانە داگیركارییە بە ئەركی خۆمان و هەموو ئەندامێكی حزب و هاونیشتمانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەزانین.
لەو بارەیەوە بانگەوازی هەموو ڕێكخستنەكانی حزب و هاونیشتمانییان دەكەین، بۆ درێژە پێدان بە هەموو چالاكییەكی مەدەنی و جەماوەری و فروانكردنی خۆپیشاندانەكان، تا ئاستی مانگرتن و چالاكی ڕاستەوخۆ بۆ بەردەم قونسڵخانەكان و نوێنەرایەتی وڵاتان .
هاوكات ئامادەكاری دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی چالاكییەكان، بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و كرداری شانبەشانی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان .
مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان
20/ 1/ 2026