
لێژنەی هزریی و ڕۆشنبیری مەڵبەندی سۆران لە پێشوازی ۱٤ شوبات، ڕۆژی شەهیدی شیوعی. خولێکی هزریی و پێگەیاندنی بۆ کاندیرانی سنوری مەڵبەند کردەوە.
ئەمڕۆ، بە بەشداری ژمارەیەک لە هاوڕێیان. یەکەمین بابەتی خولی هزریی و پێگەیاندن لە مەڵبەندی سۆران، لە ژێر ناونیشانی خوێندنەوەیەکی هزری بۆ پەیڕە و پڕۆگرامی ناوخۆی حزب. لەلایەن هاوڕێ سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب پێشکەشەکرا.
دەستپێکی بابەتەکە، هاوڕێ سوبحی ڕەهەندە جیا جیاکانی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی حزبی شیکردنەوە، بە تایبەت پڕەنسیپ و بنچینە هزریی و فەلسەفییەکانی پەیوەست بە شوناس و تایبەتمەندی هزری و سیاسی حزبی شیوعیی کوردستان.
لە بەردەوامی وتەکانیدا، تیشکی خستە سەر مێژووی بزوتنەوە و ڕێکخراوە چەپ و شیوعییەکان لە داڕێشتن و بڕیاردانی پەیڕەوی ناوخۆ، بە تایبەت حزبی شیوعیی کوردستان، کە چوار ساڵ جارێک بابەتی پەیڕە و پڕۆگرام دەکاتە ڕۆژەڤی ڕێکخراوەکانی حزب. ئەندامانی حزب بە شێوەیەکی کارا ڕۆڵ دەبینن لە ئامادەکردن و دەوڵەمەندکردنی هەنگاوەکانی داڕێشتنی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ، هەروەها پەیڕەوی ناوخۆ ڕوانگەی ئێمەی شیوعییەکانە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ژیانی سیاسی و حزبی.
دواتر بڕگە و مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزب، ئەرک و مافی ئەندامی حزب ، ڕۆڵی ئەندامی حزب لە سەرخستنی ژیانی حزبی و پاراستنی سپلینی حزبی ڕوونکردەوە.باسی لە دەستەبەرکردنی شەفافیەت و دیموکراسیەت و ڕەخنە و ڕەخنە لە خۆگرتن لە ژیانی حزبی کرد، وەک پرسێکی گرنگی پەیڕەوی ناوخۆ.
هاوڕێ سوبحی لە بابەتەکەیدا جگەلە شیکردنەوەی پەیوەندی دەستە حزبییەکان، هەوکات پڕەنسیپی ناوەندێتی دیموکراسی لە حزب ڕوونکردەوە. باسی لە چۆنیەتی وەرگرتنی بڕیاری حزبی کرد، بەپێی مەبدەئی ناوەندێتی دیموکراسی، کە بواری ڕەخساندووە هاوڕێیان لە بڕیاردان و گفتۆگۆکردن لە بارەی هەنگاوەکانی دەستە باڵاکان ڕۆڵیان هەبێت.
لە کۆتاییدا لە لایەن هاوڕێیانەوە بابەتی دیاریکراو گفتوگۆکرا و سەرەنجی و پرسیار ئاراستەی هاوڕێ سوبحی کرا، ناوبراو ڕوونکردنەوەی لە بارەی پرسیار و سەرەنجی هاوڕێیاندا.


