
بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی هاووڵاتییانی کریستیان دەکەین. مێژووی پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینییەکان لە کوردستان، مێژوویەکی دوورودرێژە؛ بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە بنەماکانی پێکەوەژیان بەهێزتر بکەین، بەتایبەتی لە کاتێکدا هێزە تاریکپەرستەکان، و لە نێوانیاندا داعش و فیکری داعشی، هەوڵی سەرەکییان تێکدانی بنەماکانی پێکەوەژیان بووە.
ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە کار بکەن بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دادپەروەری و پێکەوەژیان لەسەر چەمکی "هاووڵاتیبوون". کۆچکردنی پێکهاتەکان یەکێکە لەو مەترسییانەی کە پێویستە زەمینە و هۆکارەکانی چارەسەر بکرێن.
جارێکی تر جەژنی کریسمس لە تەواوی هاووڵاتییانی کریستیان پیرۆز دەکەین.
مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان
٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٥