
ڕۆژی چوارشەممە ٥-١١-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی سکرتێری حیزبی شوعی کوردستان و جەماوەرێکی بەرچاوی دەربەندیخان کەرنەڤاڵی پاڵپشتی لە کاندیدی سەربەخۆ( ثائره یوسف عزیز )بە ژمارە ٣٤٢بەڕێوەچوو.
تێیدا جه‌ماوه‌ڕێکی زۆر و به‌شێك له ئه‌ندام و ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعیی کوردستان له سنووری دەربەندیخان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئامادە بوون، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی حزب و گه‌ل و زیندانیانی سیاسی و پیشمه‌رگه دێرینه‌كان تیایدا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تای كەرنەڤاڵەکە به خوله‌كێك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیان به‌ختكردووانی حزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ( زەردەشت حسێن)، سكرتێری کۆمیتەی دەربەندیخانی حزبمان، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، هاوكات وته‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه ڕوون كرده‌وه.
دواتر بەڕێز هاوڕێ ئه‌بوو كاروان، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان وتارێكی گرنگی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشكه‌ش كرد كه وابڕیاره له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه بچێت.
هاوڕێ ئه‌بوو كاروان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕه‌وشێكی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیردا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م قۆناغه به‌لای ئێمه‌وه قۆناغێكی چاره‌نووسسازه و به‌نده به قووڵكردنه‌وه‌ی دێموكراسییه‌ت و پرسی ئازادییه گشتییه‌كانه‌وه كه هاووڵاتییان بتوانن به‌بێ هیچ ناچاربوونێك مافی خۆی په‌یڕه‌و بكات و ئازادانه ده‌نگ بدات.
ئه‌بوو كاروان گوتیشی"بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بنه‌مایه‌ش، حزبی شیوعی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پاڵپشتی كاندیدێكی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز و تێكۆشه‌ر ده‌كات به‌ناوی(ثائره یوسف عزیز)كاندیدای ژماره 342، ئه‌م پاڵپشتییه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌م به‌ربژێره، ڕاستگۆیانه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و یه‌كسانیی، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان و قوتابیان و مامۆستایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییدا ده‌بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی خۆیدا سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان ڕایگه‌یاند، له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا، نابه‌رابه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه، ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌یه له‌ناو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق و كوردستاندا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پاره‌ی سیاسی و سامانی گشتیی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌كار دێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، درۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، چاوسووركردنه‌وه و ترساندنی خه‌ڵك هه‌یه، هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن. به‌ڵام حزبی ئێمه ته‌نها پشتی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی و ده‌نگده‌ره ئازا و چاونه‌ترسه‌كانی خۆی به‌ستووه، ئه‌وه‌یش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه.ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق و كوردستان، ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه تێكده‌دات .
هاوڕێ ئه‌بوو كاروان ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه"شووره‌ییه بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی سامانی گشتییه‌وه ده‌نگ و ویژدانی خوڵك بكڕن. ئه‌وه پاشه‌كشه‌یه له ماف و ئازاداییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی ئازادانه‌ی بڕیادان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی نوێنه‌ران".
سه‌باره‌ت به‌و به‌ربژێره‌ی كه له‌لایه‌ن حزبی شیوعی كوردستانه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی ده‌كرێت، هاوڕێ ئه‌بوو كاروان گوتی"ثائره یوسف عزیز، كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانیی كوردستانیییه و خاوه‌نی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ هه‌موو كوردستانیان و گه‌لانی عێراق، وه به پشت به‌ستن به دید و ڕوئیای چه‌پ و ماركسییانه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات".
به‌شێكی تری قسه‌كانی هاوڕێ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب ته‌رخان كرا بۆ گرنگی و بایه‌خی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و گوتی" گرنگه كه‌سایه‌تییه‌كی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بوونی هه‌بێت، چونكه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی یاسا دانانه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێویستی زۆری به كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كوو هاوڕێ ثائره یوسف عزیز هه‌یه بۆ ده‌ركردن و چه‌سپاندنی یاسای پێشكه‌وتنخوازانه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی ئێستادا بگونجێت".
له به‌شی كۆتاییی کەرنەڤاڵیەکەی دەربەندیخان ، هاوڕێ(فاخر شەهید زاهیر)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و سکرتێری مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعیی، وته‌یه‌كی كورتی پیشكه‌ش كرد و پاڵپشتی لە وتەکەیدا سکرتێری حزبی شیوعی کرد و هانی بەشدارنی کەرنەڤاڵەی دا تا وزەو توانایان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی هاوڕێ(ثائره یوسف عزیز) به‌ربژێری ژماره(342)بۆ پەرلەمانی عێراق.




