(٤٤) ساڵ بەر لە ئێستا لە ۱۹۸۲/۱/۲۷ پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی شیوعی لە گوندی سێ کانی داستانێکی مەزنیان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی گۆر بە گۆر تۆمار کرد.
ئەم گوندە واتا سێکانی دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری کۆیە، لە بەرەبەیانی ئەم رۆژەدا پێشمەرگەکانی حزب بە پلانێکی زۆر رێك و پێك توانیان هێزە زەبەلاحەکەی دوژمن تێك بشکێنن ، پاش شکست هێزەکەی، دوژمن داوای هاوکاری و پشتیوانی کردبوو بۆ ڕاست کردنەوەی شکستەکەی، پاش هاتنی هێزێکی زۆر بە چەندان کۆپتەری بارهەڵگر و شەڕکەر هێرشیان کردە سەر هێزەکەی پێشمەرگە ،هاوڕێیان بۆ پاراستنی خەڵکی بە شەرەفی سێکانی بڕیاریان دابوو لە گوند بچنە دەرەوە بەڵام بە داخەوە بەهۆی ئەوەی دەور و بەری گوندەکە تەنها زورگە هیچ دار و درەختێکی نیە کە ببێتە پەناگە بۆ هاوڕێیان پاش ڕووبەڕوو بونەوەیەکی ئێجگار سەخت و دژوار لەگەڵ هێزەکەی دوژمن لەبەرئەوەی بە کۆپتەرەکان هێزیێکی زۆری لە پشتی پێشمەرگە دابەزاندبوو هەر لەم کاتەدا مەفرەزەیەکی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەفرەزەیەکی حزبی سۆشیالستی کوردستان بۆ هاوکاری هاوڕێیان چووبوون ئەم یەك ریزیەش بو بە جێگای خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە...
بەڵام بەداخەوە لەم داستانە مەزن و کەم وێنەیەدا ( ۱۱ ) پێشمەرگەی حزبی شیوعی شەهید بوون ( سالم ، فرسەت ، کەریم ، ئاسۆ ، شێرزاد ، مامۆستا بێجان ، عەبدوڵا ، ڕێبوار ، سەلام عەرەب ) وە هەردو هاوڕێ ابو سلمی و ابو زیاد کە دوو هاوڕێی عەرەب بوون لەبەر نەشارەزای و دابڕانیان بۆ رۆژی دواتر بە دیل گیرابوون دواتر لە سێدارە دران
وە پێشمەرگەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ناوی( عەبدول رەحمان ) شەهید بوو وە پێشمەرگەیەکی حزبی سۆشیالستی کوردستان بە ناوی ( عومەر ژێرسێ ) بۆ شەوەکە دەچێتە گوندی نێرەگین نازانێت کە رژێم لەم گوندەش هێزی دابەزاندووە وە بە دیل دەگیرێت لەدوایدا لەسێدارە دەدرێت .
لەم داستانە مەزنەدا خوێنی کورد و عەرەب و ئاشوری بە یەکەوە خاکی کوردستانیان رەنگین کرد
وە دوژمن زەرەر و زیانێکی ئێجگار زۆری بەرکەوت


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا