ڕۆژی چوارشەممە ٥-١١-٢٠٢٥ لقی هەولێری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، ئاهەنگێکی پشتیوانیکردنی لە ثائرة یوسف عزیز کاندیدی ژمارە 342 بۆ پەرلەمانی عێراق رێکخست.
ئاهەنگەکە بە بەشداری هاوڕێ هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و مەڵبەندی هەولێر و پێشمەرگە دێرینەکان بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئاهەنگەکە بەڕێز گرتن و وەفاداریی بۆ شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان لەلایەن هاوڕێ کاروان مورتکەیی بەرپرسی لقی هەولێری کۆمەڵە بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا.
پاشان هاوڕێ حەمەڕەشید قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان وتارێکی خوێندەوەو جەختی لەسەر پشتیوانیی کردن لە ثائرة یوسف عزیز کاندیدی ژمارە 342 کردەوە وەکوو کەسێکی لێهاتوو و شایستە و هیواداربوو پێشمەرگە دێرینەکان دەنگی پێبدەن.
لە کۆتاییدا وتاری مەکتەبی سیاسی حشک لەلایەن هاوڕێ هیوا عومەر خوێنرایەوە و تەئکیدی کردەوە هاوڕێ ثائرة یوسف عزیز کاندیدی ژمارە 342 نوێنەری بەرەی مەدەنیەت و ماف و داخوازییە ڕەواکانی خەڵک دەبێت و بە بەرنامەوە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییە گشتییەکان و پاراستنی مافی خەڵک بەبێ جیاوازی کاردەکات.
لە ئاهەنگەکەدا چەندین شیعر و دروشم خوێنرانەوە.
May be an image of text
May be an image of ambulance and tree
May be an image of one or more people and text
May be an image of text
May be an image of text
May be an image of one or more people and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا