حیزبی شیوعی کوردستان و كونسڵگەری چین گفتوگۆی دۆخی سیاسی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوانیان دەکەن وپتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حزبی شیوعی چین و کوردستانی بە پێۆیست و گرنگ زانرا.
ڕۆژی ۹ۍ۱۲ شاندێکی حزبی شیوعیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و بابا عەلی جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەهەولێر سەردانی كونسڵخانەی چین یان کرد.
لە لایەن كونسڵی گشتی لیون جیون و لیو تشینیونغ جێگری كونسڵی گشتی و تانغ یان سەرۆكی بەشی سیاسی پێشوازی کران ، لە دیدارێکدا سەرەتای كونسڵی گشتی وێڕای بەخێرهاتنی هاوڕێیان کورتەیەکی لە سەر پەیوەندیەکانی هەردوولا و ڕۆڵی چین لەناوچەکە خستە بەرباس،هەروەها پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان و هاوکاری و هەماهەنگی هەردوو حزبی شیوعی چین و کوردستانی بە پێۆیست و گرنگ زانی ، ڕاشیگەیاند، بەم نزیکانە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چاوی دەکەوێت بە حیزب و لایەنە سیاسیەكان، ووتیشی لە سەردانەکەیدا ، سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی لە هەرێمی کوردستان کوردستان دەکاتەوە ، پاشان هەردوولا بە وردی گفتووگۆی دۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ئەو ئاڵۆزی و ململانێیانەیان کرد کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە ، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە سەر پاراستنی پەیوەندیەکانی هەردولاو و هاوکاری و هەماهەنگی دەوڵەتی چین بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە.
May be an image of text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا