هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، پاڵپشتی خۆیان بۆ ثائڕە یوسف عەزیز ژمارە۳٤۲ لەسەر لیستی پێکهاتەکان ڕاگەیاند.
ڕۆژی شەممە ۱ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوەچوو، هاوڕێ هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی. سەرەنج و تێبینیەکانی حزبی شیوعی لەمەڕ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی خستەڕوو،ڕاشیگەیاند، حزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان،پەنایان بۆ کڕینی کارتی دەنگدەران و بەکارهێنانی پارەی سیاسی و ماڵی گشتی و دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت و پلە بەخشینەوە بردووەو بەردەوامن لە پێشێلکاری.
ووتیشی ئەم جۆرە کارانە خزمەت بە پاکی و شەفافی هەڵبژاردن ناکات و یەکسانی لەنێوان لیست و کاندیدەکان ناهێڵێتەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا.هاوڕێ خەسرەو سایە بەنوێنەرایەتی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، پاڵپشتی هەردوو حزبی بۆ ثائڕە یوسف عەزیز ژمارە۳٤۲ لەسەر لیستی پێکهاتەکان ڕاگەیاند،
ووتیشی پاش زنجیرەیەک دیدارو ڕاوێژ لەنێوان حزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان،گەیشتینە ئەو بڕیارەی پاڵپشتی لەم کاندیدە بکەین و کار بۆ سەرخستنی بدەین. داواشی لەتەواوی کۆمۆنیست و چەپ و دیموکراتیخوازان کرد ، دەنگ بدەن بەهاوڕێ ثائیرە یوسف عزیز.
لای خۆیەوە هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان.
جێگای باسە دوێنێ لەشاری بەغدا پاش دیداری نێوان شاندی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، حزبی کۆمۆنیست بڕیاریدا دەنگبددات بە ثائڕە یوسف عزیز ژمارە ۳٤۲.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا