رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2025/11/12 لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی پردی پەیوەندی ڕۆشنبیری و میدیایی نێودەوڵەتی، هاورێ نەبەز مستەفا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی دەستپێشخەری شارستانی جیهانی، سەردانێکی فەرمی بۆ تۆڕی تەلەفزیۆنی جیهانیی چین (CGTN) ئەنجامدا.

لەم سەردانەدا، گفتوگۆیەکی کراوە و بنیاتنەرانە لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی هاوکارییەکی چالاک لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی هەواڵ، زانیاری و ڕاپۆرتی میدیایی لەنێوان هەردوولادا کرا.

هاورێ نەبەز مستەفا خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و جەختی لە گرنگی ڕۆڵی میدیا کردەوە لە لێک نزیککردنەوەی گەلان و بونیادنانی تێگەیشتنێکی هاوبەش.

 لە بەرامبەردا، تۆڕی CGTN پێشوازییەکی گەرمی لەم دەستپێشخەرییە کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کارکردن وەک هاوبەشێک کە هەمان دیدگایان هەیە بۆ دیالۆگی نێودەوڵەتی.

بۆ ئەم مەبەستە.  گفتوگۆ کرا بە بۆ  دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو لە ئاییندەیەکی نزیکدا بۆ جێبەجێکردنی ئەم هاوکارییە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێتە دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕی ناوەڕۆکی میدیایی و ئەکادیمی، کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەکات.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا