
ڕۆژی چوارشەممە ٥-١١-٢٠٢٥ لە باخچەی بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و کۆمیتەی کەرکوکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، ئاهەنگێکی هاوبەشیان بۆ پاڵپشتی ثائرە یوسف عزیز کاندیدی ژمارە ۳٤۲ ڕێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیان و گەنجانی شیوعی و کۆمۆنیست ئامادەبوون.
سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حزب و ڕێگای ڕزگاری گەلان دەستیپێکرد.
دواتر ووتاری مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، لەلایەن هاوڕێ دڵشاد حەساری و ووتاری کۆمیتەی کەرکوکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، خوێندرایەوە.
لە هەردوو ووتارەکەدا جەخت لە سەر پاڵپشتی و هەوڵدان بۆ سەرخستنی ثائرە یوسف عزیز۳٤۲ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرایەوە،داواش لە ئامادەبووان کرا هێزو توانای خۆیان بەگەڕبخەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پاڵپشتی و دەنگ.
پاشان چەند هونەرمەندێکی کەرکوک بەهەر چوار زمانە جیاوازەکەی شارەکە چەپکێک گۆرانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
هەر لە ئاهەگەکەدا کۆمەڵێک چالاکی دیکەی هونەری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لەکۆتاییدا ئامادەبووان بەڵێنی پاڵپشتیان،بۆ ثائرە یوسف عزیز کاندیدی ژمارە۳٤۲ دووپاتکردەوە



