بۆ پاڵپشتیكردنی فەرهەنگ و زمانی كوردی، سوپاس و دەستخۆشی لە كارەكانی ئەكادیمیای كوردی شاندێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی كرد.
له‌ شاری هه‌ولێر هاوڕێیان هیوا عمر جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و بەر پرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعیی كوردستان و هاورێ‌ ڕێواس بانیخێلانی ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی سەردانی حەمەسەعید حەسەن، سەرۆكی ئەكادیمیای كوردییان كرد.
لە كۆبونەوەكەدا حەمەسەعید حەسەن، سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ دەربڕی، باسییان له‌ هەوڵ و كارەكانی ئەكادیمیای كوردی لە پێناو پاراستنی زمان و فەرهەنگی كوردی و بە دامەزراوەیی كردنی كرد.
لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا، هاوڕێ‌ هیوا عومەر بە ناوی مەكتەبی ڕاگەیاندن، سوپاس و دەستخۆشی له‌ حەمەسەعید حەسەن كرد بۆ بەشدارییە فكری و زمانه‌وانی و كلتورییەكانی لە هەفتەنامەی رێگای كوردستان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا